بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
  2019-05-25       1975       

 

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەیامێكیدا كە بەبۆنەی ساڵیادی شۆرشی گوڵانەوە بڵاویكردوەتەوە ئاماژەبەوە دەكات ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی.


ئاوێنە: مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەیامەكەیدا دەڵێت "ئەوە دووپات دەکەینەوە کە ئیرادەی گەلی کوردستان بەھێزە و سەرباری بوونی پیلانگێڕی، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی و بەردەوامی لە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و پێشکەوتنخوازی".



راشیدەگەیەنێت کە بە پیلانگێڕی و ناپاکی و ئاگر و ئاسن ناتوانن دەنگی گەلی ئێمە کپ بکەن و ناچارمان بکەن دەست لە ئازادیخوازی و مافە ڕەواکانمان ھەڵبگرین.



لەپەیامەكەیدا هاتوە " ئەگەر لە قۆناغێکیشدا خەباتی گەلی کوردستان تووشی وەستان و نسکۆ ھاتبێت، ئەوە گەلی ئێمە خۆی ناچەمێنێت و بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بەگژ داگیرکاریدا دەچێتەوە و تا وەدیھاتنی مافەڕەواکانی لە شۆڕش و بەرخوداندا دەبێت".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×