زەنگی مەترسی لێیدا!

بەهادین نوری
  2020-11-06   
٢٠٢٠/١١/٤ دەنگ و باسی شەرێکی نێوان پێشمەرگەی پارتی و گەریلای پ ك ك بلاوکرایەوە .ئەمە زەنگێکی ترسناک بوو بۆ هەموو هاوڵاوتیەکی دلسۆزی ئەم گەلە کە ڕۆژانی شەری براکوژی دەیەها ساڵی رابردووی لە بیرنەچۆتەوە ، ئەمە زیانێکی ئیکجار گەوەرەیە لەگەلی کورد لە تورکیا و لە عیراق ، دەستکەوتێکی ئێجگار گەورەیە بۆ دوژمنانی کورد بەتایبەت لە تورکیاو لە عیراق و بەگشتی لە هەموو جیهاندا.
من تکا لە برایانی هەردولا ، لە پارتی و پ ك ك دەکەم کە هەڵنەخلیسکێنە نێوزەلکاوی ئەم شەرە نەگریسەوە ، کە ئەم ولاتە نەگێرنەوە بۆ ناو دۆخی شەری براکوژی .. بەسە ئەو هەموو خێونرێشتن و کاولکاری و نەهامەتیە کە لە ئەنجامی شەری براکوژیدا بەسەر ئەم میللتە داهات .
من وەکو سیاسیەکی بەسالاجووی دنیادیدە کە هیچ پێوەندیەکی حیزبیم لەگەل هیچ لایەکدا نیە تکا لە هەردوولای کێشەکە دەکەم ، لە پارتی و لە پ ك ك کە کوردستان لەم شەرە نەگریسە بپارێزن ، تکا لە هەموو پەرلەمانتارانی هەرێم دەکەم بەدەنگ وبەکردار بکەونەجوولە دژی ئەم شەرە ،
تکا لە هەموو دڵسۆزان دەکەم کە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بێلایەن کە بەفەوری بکەوێتە کار بۆ لێکۆلینەوە ودۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکە .
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×