لەکوێوە کارەساتەکە ھات لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە یان لە ٢٥ی سەپتەمبەرەوە؟

بەهادین نوری
  2019-01-22   
لەو ڕۆژەوە سوپای عێراق و میلیشیای شیعەی حەشدی شەعبی ھاتنەناو کەرکوک و ناوچەکێشە لەسەرەکان بەگشتی برادەرانی پارتی پرسی کوردیان کورت کردەوە لەیەک ڕستەدا: (خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر). بەبۆنەو بەبێبۆنە، بەدەم و بەقەلەم، کەوتنە باسی ١٦ی ئۆکتۆبەر، وەک بلێیت ئەمە نەبوایە ھەرێم سەربەخۆیی بەدەست ھێنابو!

بەڵێ لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کارەساتێکی گەورە ھات بەسەر ئەم میللەتەدا . بەڵام ھۆکارو سەرچاوەی ئەم کارەساتە لەکوێوە ھات ؟ لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧وە ، یان ٢٥ سەپتەمبەری ٢٠١٧ ؟ ئەگەر مەسعود بەرزانی گوێی لە قسەو ھاواری ئۆپۆزسیونی وڵاتی خۆی بگرتایە ، ئەگەر داواو ئامۆژگاری ئەمریکا و ئەوروپا و ھەموو دنیایی بەھەند وەرگرتایە ، ئەگەر سیاسیەکانی ھەرێمی کۆبکردایەتەوە بۆ تاوو توێیەکی لۆژیکی – عەقڵانی ، لەباتی ئەوەی بە ملھوڕی بڵێ ( گوێ لە عبدالبشر ناگرم )، ئەگەر بەئەقڵیەتی شارستانی و دیموکراتی بجوڵایە لەباتی ئەقڵیەتی خێڵەکی و کوردایەتی عەمارەپوو .. ئەگەر وە ئەگەر .. ، ئەوکاتە ڕووبەڕووی ئەوشتە نە خوازراوە نەدەبووینەوە کەناودەبرێ بە (١٦ی ئۆکتۆبەر ) . واتە ١٦ی ئۆکتۆبەر زادەی ٢٥ی سەپتەمبەرە . ئەگەر ئەم ١٦ی ئۆکتۆبەرە خراپ بێ ئەوە پرژێکە لە خراپکاری ٢٥ی سەپتەمبەر.

من بە شان و باھۆی ١٦ی ئۆکتۆبەردا ھەڵنادەم بەڵام دەبێ ئەوڕاستیە بوترێ کە سەرتاپای کێشەکە دەستکردی ٢٥ی ئۆکتۆبەرە و سەرکردایەتی ئەو ٣ حیزبە بەرپرسیارن کە واژۆی بڕیاری ڕیفراندۆمە ناوەختەکەیان کرد ، لە پلەی یەکەمیشدا ئۆباڵی کارەساتەکە دەکەوێتە ئەستۆی بارزانی چونکە ھەرخۆی سەرقافڵە بوو.

من بەرگری لەوکەسانە ناکەم لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا کە دەستیان خستەناودەستی سوپا و حیشدی شەعبی من دەزانم کە بەرپرسیارێتی یەکێتیش زۆر گەورەیە ، چونکە ئەگەر یەکێتی پێی داکوتایە لەسەر ڕەفزی ڕیفراندۆم ، لەباتی ئەوەی شوێن مسعود بکەوتایە ، ئەوە مسعودیش ناچار دەکرا پاشەکشە بکات لە پرۆژەکە . بەڵام ئەگەر ئەوانە بەخیانەتکار ناوببرێن ئەوە بڕیاردەرانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ی سەپتەمبەردا سەدقات خایینترن ، چونکە ئەمانە بەرپرسیارن لە ھەموو کارەساتەکە.

من لە شۆڕەسوارانی ڕیفراندۆم دەپرسم : ئێوە ئەی برادەرینە ، کە ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەر لە دوکان کۆبونەوە بە بەشداری سەرکۆمار د.فواد معسوم کە بەغدا ناردبووی ، چیتان بڕیاردا ، ئاشتی یان جەنگ ؟ ئەوەتان بڵاو نەکردەوە کە ( دەبێ نەرمبین و ئاشتیانە کێشەکە چارەسەربکەین ) ؟ بەھەرحاڵ بێ کەھێزی چەکداری بەغدا بێت و ھێزی چەکداری ئێوەش لە شارەکەدابێ یەک لە دوو بژاردەتان لەبەردەمدایە : یان بەرەنگار بوونەوە ، واتە جەنگ ، یان پاشەکشە بۆ ئەوەی تووشی شەڕ نەبن . ئێوە بەدەستی خۆتان ، لەوچەند حەفتەی پێشتردا ، دۆخێکی وەھاتان دروستکردبوو کە بژاردەی سێھەم لە ئارادانەمینێ . دەبوو لە ڕۆژانی پێشتردا ھەوڵی جۆرێ لە ڕێکەوتنتان بدایە لەگەڵ بەغدا.

ئێوە لە ١٩٦١دا ئەم میللەتەتان ڕاپێچی شەڕێکی درێژخایەنی ماڵوێرانکەر کرد کە ھەواڵگری بەریتانیا ، بۆ ڕوخاندنی عبدالکریم قاسم ، دروستیکردبوو . ئەمجارەش ، بەکاریگەری عەقڵیەتی خێڵەکی و کوردایەتی عەمارەپوو ، خەریک بوون شەڕێکی نوێ بسەپێنن کە ئەنجامەکەی لە دەستدانی ئەو دەسکەوتانەی دوای جەنگی کەنداو و ڕاپەڕینی ١٩٩١ ھاتە دەست . ئەگەر بەتەنگ بەرژەوەندی گشتی ئەم گەلەوە بین دەبێ ١٦ی ئۆکتۆبەر بەپاشەکشەیەکی پێویست تەماشاکەین کە بۆچارەسەری ھەڵە کوشندە گەورەکەی ٢٥ی سەپتەمبەر پێویست بوو.

ئەگەر سەرکردایەتی پارتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە خیانەت دەژمێرێ ، ھەموو کەس دەزانێ کە ئەوپاشەکشەیە بەس لە کەرکوک نەبوو . دەپرسین ئەی بۆچی پارتی لە شنگال و مخمور و خانەقینیش پاشەکشەی کرد و ھیچ جووڵەیەکی نەبوو ؟ من بە باشی دەزانم کە جووڵەو بەرەنگاربوونەوەی نەبوو ، پێشم وایە کە ئامانج لەم ھەڵەشە و بەڵەشە لە ( خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ) تەنھا بۆ ئەوە بوو کە سەرنجی ئەم خەڵکە لەسەر ٢٥ی سەپتەمبەر دوور خەنەوە . واتا پرسی ١٦ی ئۆکتۆبەر داتاشرا بۆ لەبیر بردنەوەی پرسە بنەڕەتیەکەی کێشە کەڵەکە بووەکانی دیکەی ھەرێم ، کە ھەموو دەستکردی حوکمڕانانی شکستخواردوی ٢٨ ساڵی ڕابوردووە.

سەرانی پارتی و یەکێتی ویەکگرتوو بەوعەقلیەتە خێڵەکیانە و کوردایەتی عەمارەپوو بەوەھمی سەربەخویی ھەرێم ، ھەلێکی مێژوویی زێرنیان لە کیسی ئەم میللەتەدا بۆھەوڵی جێبەجێکردنی مادەی {١٤٠} لە دەستور . ئەگەر چکێ لە گیانی شارستانێتی ھاوچەرخیان تێدابوایە دەستیان لەکاردەکێشایەوە و داوای لێبوردنیان لە میللەت دەکرد پاش ئەو کارەساتە گەورەیە ، بەلام ئەوان دەسەڵات بە موڵکی تاپۆداری خۆیان دەزانن ، بۆیە دوای کارە سات چڕتڕ لە جاران ھەڵبژاردنی پەرلەمانیان تەزویر کرد و ‌حوکرانیش خێڵەکیانە دامەزرێنرا : باوک کوڕ و برازا بوون بە مەرجەع و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ھەرێم.

شایانی باسەکە ھەموو حزبە بچووکەکانیش ، وەکو شیوعی و سۆشالیست و... ھتد ، بەشداربون لە پشتگیری لە ڕیفراندۆمدا . لە ٣ حیزبەکەی تری ئۆپۆزسیونیش گۆران و کۆمەڵ بە شەرمەوە ئۆپۆزسیون بوون و دوو پات و سێ پاتیان دەکردەوە کە ئەگەر دەنگدان بوو بە {بەڵێ} دەنگدەدەن ،واتە لە ریزی حوکمراناندا دەوەستن . تاکە رێخراوێ کە بەروونی و بەتەواوەتی دژی ریفراندۆم بوو ھەر نەوەی نوێ بوون ، 
ئەمرۆ حوکڕانان سوارن و میللەت پیادەیە ، بەڵام ئەمە کاتیە و ئەو ڕۆژە دوورنیە کە پێچەوانە بێتەوە.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×