چیرۆکی ئەم منداڵەو باوکی.. چیرۆکی فرمێسک‌و ئازار

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2021-02-16   
بەیانی کاتژمێر ١٠ بوو چومە دادگا، لەیەکەم بینینی ئەم کیژەدا چەندین وێنەو پرسیارم لە چاوەکانیدا خوێندەوە، منی دەناسی لە ناخی خۆیدا وای دانابوو من شتێکم پێدەکرێ باوکە بێتاوانەکەی ئازاددەکەم..

ئەو دڵنیابوو باوکی بێتاوانە، بەیانی زوو لە خەو ھەستابوو تاوەکو کاتژمێر سێ چاوەڕێی ئەوەبوو ھەواڵی ئازادبونی باوکی ببیستێت..کە ھاتمە دەرەوە لەگەڵ دایکی بەرەوڕووم ھاتن، دایکی پرسیاری کردو وتم: شەش ساڵ حوکمدرا، بەڵام تەمیز ماوەو بێ ئومێد مەبن، پێش دایکی فرمێسک چاو و ڕوومەتی داگیکرد، گریانێک لە ناخیدا دەھاتەدەر چیرۆکی بێدادیەکی گەورەی پێبوو..

باوکی ئەو ناوی شڤان سەعیدە، ١٢ ساڵ پێش نوێژوو وتارخوێن بوە... 

خۆی و ھاوڕێکانی  تۆمەتبارکرابون بەوە ھەستاون بە کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو  و گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان بۆ بەرژەوەندی  لایەنی دەرەکی!! 

لە کۆی قسەی نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش و ئەو داواکاری گشتیەی کە دەیویست شڤان ھاوڕێکانی توندترین سزا بدرێن، ھیچ بەڵگەیەک نەبوو کە ئەمانە گروپی چەکداریان ھەبێت یان زانیاریان دابێت بەلایەنی دەرەکی..یان پلانێکی کوشتن ھەبێت، تەنانەت چەکدارێکیش دەستگیرنەکراوە چ جای گروپی چەکدار!!

بە قوڕگی پڕ گریان، بە ئاوازێکی پڕ لە بێتاوانی شڤان، دەیگوت: ھەموو کەس لە دھۆک دەزانێت من دژی توندوتیژم من باوەڕم نەک شەڕ قسەی توندیش نیە!!
کەواتە چی لەسەری سەلما..

ماوەیەک لە گروپێکی مێسنجەردا بوە، ئەم گروپە زانیاری و ڕەخنەی لەسەر حکومەت تێدا  باسکراوە، شیڤان ھیچ زانیاری و شتێکی لەم گروپە باس نەکردوە، کە قەدەغە کراوبێت و تەنانەت لە گروپەکەش دەرچوە! 

تاوانێکی دیکەی ئەوە بوە کەسێک وێنەیەکی بۆ ناردوەو داوای لێکردوە بینێرێت بۆ شیروان.... ئەمیش بەبێ ئەوەی بزانێت کێیە بۆی ناردوە.... دواتر دەرکەوتوە ئەم وێنە ئەفسەرێکی ئاسایشە!! من ناویان ھێنا ئەفسەرەکەم ناسی، ئەم ئەفسەرە سەدان وێنەی ئاشکرای لە فەیسبوک ھەیە!! بۆ ناردنی وێنەیەکی تاوان بێت!! 

ئەو بەھیچ شێوەیەک دانی بەوەدا نەنا بەشدار بێت لە ھیچ تاوانێک، ھیچ بەڵگەیەکی سلمێنەر نەبوو تاوانباری بکات... پێنج پەرلەمانتارو چەندین کەسی دیکە شاھیدی ئەمەن!! 

لەئەنجامدا دادوەر شەش ساڵ حوکمی دا..

من یەک ئامانجم ھەیە لەم نوسینە، ھاوڕێکانی بەم کیژۆڵە نەڵێن باوکت تاوانبارە بە کاری تیرۆرستی و خیانەت لە نیشتیمان، من نە پلانی تیرۆرم دی و نەخیانەت لە نیشتیمان..
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×