کەرکوک و گێچەڵی تەعریب

مەلا فەرمان
  2020-08-03   
• بەعسیەکان لە ١٩٦٨ بەرنامەی سێ کوجکەی بەعسیان داڕشت ( تەبعیس، تەرحیل  و تەعریب)، تا ٢٠٠٣ ئەم بەرنامەیەیان دژ بە پێکهاتەی کورد، لە هەمو ئەو ناوچانەی ئێستا پێی دگوترێت ناوچەی کێشە لەسەر جی بەجێکرد. 
• لە ٢٠٠٣ دوای روخانی بەعس و نوسینەوەی دەستوری عێراق، عەرەبەکانی تەعریب و هاوردەکان گەڕێندرانەوە ناوچەکانی کۆنی خۆیان. هەر خانەوادەی ٢٠ بیست ملیۆن دیناری وەرگرت.
• دانیشتوانە راگوێزراوەکە لەلایەن بەعسەوە بەشی زۆری گەڕایەوە سەر زەوی و زاری خۆی. بەڵام گەڕانەوەیەک بۆنی ئەوەی لێناهات کە یەکجارەکی بێت. بنەیەک لە هەرێم و بنەیەک لە کەرکوک. هۆکارەکەشی کورتبینی سەرۆکەکانی پارتی و یەکێتی بو.
• لە روی دەستوری و یاساییەوە سەرانی ئەو دو حیزبە هەوڵی جدیان نەداوە بۆ بنبرکردنی کێشەکە، کە خۆی لە بەتاڵکردنەوەی بریارەکانی بەعس و گرێبەستە زراعیەکان دەبینیەوە. لە کاتێکدا ئەو دو حیزبە  پۆستی گرنگ و بڕیاردەریان لە بەغدا بەدەستەوە بوە، هاوپەیمانان پشتیونیان بونە. 
• لە دوای ١٦/١٠/٢٠١٧  وە ئەم کێشەیە وەک دومەڵ هەر رۆژەی لە شوێنێکی کەرکوک و لەشی جوتیاری ناوچەیەک هەڵدەتۆقێ: بە نمونە:
1- گوندی پەڵکانە/ ناحیەی سەرگەڕان/ قەزای دوبز.
2- گەڕانەوەی عەرەبەکانی هاوردە بۆ ناوچەی دوبز، بە پشتیوانی هێزی ئەمنی عێراق توانیان گوندەکانی، عیزە، زەهرا و البودێر لەو ناوچەیە دروست بکەن. فشاری زۆریان بۆ جوتیارە کوردەکان هیناو زەویەکانیان داگیرکرد. هەر لەو گوندانە چەند هاوڵاتیەکی کورد لە نیوە شەودا شەهید کران.
3- ناوچەکانی داقوق و تۆپزاوە بە بەردەوامی فشاریا لەسەرە.
4- لە ١٩١٩ کۆمەڵێ عەرەبی هاوردە  بە پستیوانی هێزە ئەمنیەکان فشاریان هێنا بۆ جوتیارانی ناوچەی ساڵەیی لە ناحیەی پردێ.
• ئەوەی گرنگە عەرەبی هاوردەیە فشار دێنێت و روداو دروست دەکات، کورد بە پێچەوانەوە دانیشتوە و چاوەڕوانە بەیانی چی رودەدات.
• روداوەکان و پەرلەمانتاری کورد لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئیدارەی کەرکوک و هێزە ئەمنیەکان لە پشتی ئەم روداوانەن و ئەوانن ئەی جوڵێنن. لێرەوە دەردەکەوێ کە چارەسەر لە کەرکوک نیە، لای خەڵک و جوتیارانی کورد نیە. لە فەیسبوک و خۆدەرخستنی میدیایی نیە.
• هەنگاوەکانی ئیدارەی کەرکوک دەچنە خانەی:
1- نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان.
2- درێژەدانە بە جێبەجێکردنی سیاسەتی بەعس.
• چارەسەر: لە بەغدایە، بە گرتنەبری:
1- رێگەی دادگای فیدرالی
2- فشارخستنە سەر حکومەت
3- شکاتکردن و لیپرسینەوە لە ئیدارەی کەرکوک.
4- هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرێبەستە کستوکاڵیەکانی سەردەمی بەعس، بریارەکانی بەعس لەم بارەوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ.
• ئەرکی کێیە؟
1- سەرۆک کۆمار
2- پەرلەمان و پەرلەمانتارن
3- حکومەتی عێراق.
4- پێکهاتەی کوردیش لەو ناوچنە پێویستە هاوشێوەی دانیستوانی گوندی حەفت تەغار و دەوروبەری فشاری مەیدانی بەردەوام دروست بکەن. هەوڵی بەدەستهێنانی سۆزی عەرەبە غەیرە هاوردەکان و تورکمان بدەن.
دوا قسە، تا ئێستا ئەم کێشانە لەبری ئەوەی چارەسەر بکرێن، دوادەخرێن و کەڵەکە دەکرێن. زەرەرمەندی یەکەمیش جوتیارانی کوردن. 
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×