توركیای ئه‌ردۆغان‌و ئیسرائیلی ناتانیاهۆ

ئومێد قه‌ره‌داغی‌
  2021-05-11   
توركیاو ئیسرائیل  دوو دۆستی  ستراتیژین بۆ یه‌كترو په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی ئابووری وسیاسی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌ته‌نها له‌سه‌رده‌می  حوكمرانی پارته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و عه‌لمانیه‌كانی توركیادا، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می ئه‌ردۆغانیشدا، ئه‌ردۆغان له‌ ساڵی  2008 پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی  هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند به‌ناوی پرۆژه‌ی (میدستریم) ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هێلێ ئه‌نابیبه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك ئامانجی جیاواز له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌كاردێ، هه‌ردوڵات سودێكی ستراتیژی له‌م پرۆژه‌ی وه‌رئه‌گرن  له‌دابینكردنی كاره‌با و گه‌یاندنی  غازی سروشتی و نه‌وتی خام بۆ بازاره‌كان، ئیسرائیل به‌رهه‌مهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی غازی سروشتیه‌ له‌ده‌ریادا و رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازاری توركی پرده‌كاته‌وه‌. 

توركیا بازرگانییه‌كی قه‌باره‌ گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌، له‌ساڵی 2019 قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان ئیسرائیل  و توركیا 5.2 ملیار دولاربوه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2020  قه‌باره‌ی ئه‌م بازرگانیه‌ بۆ 6.4 ملیار دۆلار به‌رز بۆته‌وه‌، به‌مه‌ش توركیا شه‌شه‌م گه‌وره‌ شه‌ریكی بازرگانی ئیسرائیله‌ له‌ئاستی جیهانداو، رێژه‌ی 15% سه‌رجه‌م بازرگانی ئیسرائیل پێكدێنی، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌.

له‌رووی گه‌شتیارییه‌وه‌، په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و توركیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردوه‌ 560 هه‌زار  گه‌شتیار، ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌ی 25% زیادیكردوه‌ به‌راورد به‌ساڵی 2019  زیادیكردوه‌.

پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌ردۆغان بۆ پشتیوانی فه‌له‌ستین‌و مسوڵمانانی غه‌ززه‌، جگه‌ له‌یاریكردن به‌سۆزی مرۆڤی مسوڵمان  هیچی تر نیه‌، جگه‌ له‌ته‌وزیفكردنی ئه‌و شه‌پۆلی هه‌سته‌ ئایینیه‌ بۆ هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا شتیكی تر نیه‌، له‌راستیشدا، نه‌توركیا ئه‌ردۆغان دۆستی هیچ كێشه‌یه‌كی مسوڵمانانه‌، نه‌ك ئیسرائیلی ناتانیاهۆش دۆستی كوردو كێشه‌ ره‌واكه‌یه‌تی، ئه‌وان شه‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، مرۆڤی ساده‌ و دڵپاكیش به‌ لێدوان و شه‌ری میدیاكانیان  باوه‌ر ده‌كات.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×