توركیا براوه‌ نیه‌

لەتیف فاتیح فەرەج
  2019-10-18   
1
توركیا و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان له‌ دۆخێكی‌ باشدا نین ، راسته‌ تره‌مپ وه‌ك دۆست و هاوپه‌یمان یارمه‌تی‌ ئه‌وانی‌ دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ك براوه‌ ده‌ربچن ، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ، كه‌ ئێستا لای‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان و لای‌ دنیاش ئه‌ردۆغان جێی‌ متمانه‌ نیه‌و میلیشیاتوركمان و عه‌ره‌به‌كانی‌ هیچیان له‌ داعش كه‌متر نیه‌ ، بیرمان نه‌چێت ئێستا له‌ سایه‌ی‌ قوربانی‌ دانی‌ شه‌ڕوانانه‌وه‌ كورد باس و خواسی‌ هه‌موو دنیایه‌و هێشتا له‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌نگاوه‌كانیشداین ، راسته‌ كورد قوربانیه‌،راسته‌ تره‌مپ و ئه‌ردۆغان بیرله‌ ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌موو هه‌نگاوه‌كان پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر زه‌وی‌ رووده‌دات دانپیانانێكی‌ جیهانیه‌ به‌ بوونی‌ كوردا له‌و ناوچه‌یه‌ ، پێشتریش تره‌مپ وتبوی‌ كورد بۆ خاكی‌ خۆیان شه‌ڕده‌كه‌ن ، ئێستا له‌ سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆی‌ توركیاو ئه‌مه‌ریكا زۆرن ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ئه‌ردۆغان و تره‌مپ رازی‌ نین ، له‌ به‌رانبه‌ردا زۆرن ئه‌وانه‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ كورد ده‌بینن.
بیرمان بێت  ئه‌ردۆغان هه‌سه‌ده‌ی‌ وه‌ك تیرۆریست باس ده‌كرد ئێستا ناچاره‌ ئاشتیان له‌ گه‌ڵ بكات .
2
له‌ ئێستادا سێ هه‌نگاو زۆر گرنگن:
یه‌كه‌م : هه‌وڵدانی‌ لۆبی‌ كوردی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توركیا له‌ ناتۆ ناشرین بكرێت و ناردنی‌ وێنه‌ی‌  قوربانی‌ و سڤیل كوشتن و سته‌مكاریه‌كان بۆ ئه‌ندامانی‌ ناتۆو رسوا كردنی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌یان " بۆ ئه‌مه‌ ده‌كرێت سود له‌ هه‌موو دۆستێك وه‌ربگیرێت " ئیسرائیل و فه‌ڕه‌نساو وڵاتانی‌ دیكه‌ جێگه‌ی‌ ئه‌وه‌ن ئه‌م پرسه‌یان له‌ ته‌كا بوروژێنرێت .
دووه‌م : به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ خواستی‌ كورد بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ باكوری‌ كوردستان داوای‌ كۆنفیدراڵی‌ بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌كی‌ دیبلۆماسی‌ تاقیبكرێته‌وه‌و پڕۆژه‌ ئاماده‌ بكرێت ، له‌مه‌دا هه‌ده‌په‌ به‌ هاوكاری‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ ده‌كرێت رۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بێت ، وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیش به‌ تایبه‌ت میسر ده‌كرێت هاوكاربن .
سێیه‌م : بانگه‌وازی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ ئاشتی‌ و ئاماده‌یی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سبه‌رداری‌ شه‌ڕ بن له‌ گه‌ڵ توركیا و ده‌ست له‌ چه‌ك هه‌ڵگرن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاو فه‌ڕه‌نساو لایه‌نگه‌لی‌ دیكه‌ ،پاڵپشت و به‌شداری‌ پرۆسه‌كه‌ بن ،هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی‌ تیرۆر، له‌ كاتێكا ده‌ركه‌وت توركیاو ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌ تیرۆریستن و له‌ هیچ سڵ ناكه‌نه‌وه‌ ، له‌به‌رانبه‌ردا كورد تا بتوانێت ئاشتیخوازه‌و ئه‌مه‌ش له‌ خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رۆژئاوادا ده‌ركه‌وت .
3
تره‌مپ و ئه‌ردۆغانیش زۆر باش ده‌زانن تا پرسی‌ كورد چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ نه‌كرێت ، ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئارامی‌ به‌ خۆیه‌وه‌ نابینێت ، ده‌ستكاری‌ كردنی‌ دیمۆگرافیای‌ ناوچه‌كه‌ شه‌ڕی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ده‌خاته‌وه‌ و ئه‌ردۆغانیش ئه‌مه‌ باش ده‌زانێت ، ئه‌ردۆغان له‌ ناوخۆی‌ توركیادا كوردو توركی‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كردووه‌ به‌ دوژمنی‌ یه‌كتر ، ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ رقیان له‌ بانگ و ئاڵاو گۆرانی‌ یه‌كتریش بێت ، ئه‌مه‌ دواجار سه‌ری‌ ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی‌ ده‌خوات ، كورد تا ئێستا دۆڕاو نیه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژئاواو باكورو دوو به‌شه‌كه‌ی‌ تریش خۆمان بۆ ئاینده‌ ئاماده‌ بكه‌ین .
 
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×