کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژیە لەمێژووی فەلەستیندا

عوسمانی حاجی مارف
  2023-11-07   

لە تاوانێکی جەنگی ڕوون و لە کردەوەیەکی مێژوویی بێوێنەدا، فڕۆکەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەکانیان کردۆتە ئامانج، لە ئەنجاندا کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی،  گەورەترین کۆمەڵکوژیە کە تا ئێستا ئیسرائیل بەسەر گەلی فەلەستیندا سەپاندویەتی.

لە نێو قوربانیەکاندا پەنابەران هەبوون، کە بۆ دەربازبوون لە بۆردومانی ئیسرائیل بەرەو نەخۆشخانەکان هەڵاتوون، چونکە پێیان وابووە ئەم شوێنە سەلامەتە.

بەشێک لەو کەسانەی کە هەڵاتوون بۆ نەخۆشخانەکە ڕایانگەیاندووە، کە ئاگادارکراونەتەوە  خاچی سوور پەیوەندی پێوەکراوە لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەوە، کە نەخۆشخانەکە بە یاسا نێودەوڵەتیەکان پارێزراوە، بۆیە زۆرێک پەنایان بۆ نەخۆشخانەکە بردووە، بە تایبەتی دوای ئەوەی هەندێک ڕاپۆرت ئاماژەیان بەوە کرد کە ئیسرائیل گەڕاوەتەوەو  ئیدارەی نەخۆشخانەکەی دڵنیا کردووەتەوە کە نەخۆشخانەکان ناکاتە ئامانج.

قێزەونی بۆردمان و تاوانی کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەکان کە تاوانێکی بە مەبەست و بە ئەنقەست و پلانداڕێژراوە و ئیسرائیل ئەنجامیداوە، لە ئاستێکدایە بۆ خەمڵاندی تاوانی جەنگی، گەر دادگایەکی باڵادەستی جیهانی مانای هەبێت، دەبێت دەست بەجێ تاوانبارانی ئەم کارەساتەی کە ئاشکرایە سەرکردەکانی دەوڵەتی ئیسرئیلەو بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ بەڕێوەدەبرێت، دەستگیربکرێن و دادگایی بکرێن و لەسەر کار دورخرێنەوەو بڕیاری وەستانی ئەم شەرە ڕاگەیەنرێت، بەڵام ئاشکرایە تەواوی دەزگاو دامەزراوە جیهانیەکان لەبەرامبەر نەخشەو بەرژەوەنیدیە سیاسەکانی ئەمریکادا، بە تەواوی لەکار خراون و نوزەیان نەماوە.

بەردەوامی بەم داگیرکاریەو هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بە هیچ شێوەیەک بەری پێناگیری و لە چەندین شوێنی تردا بۆ چەندین جار دوبارە دەبێتەوە، بەربەریەتێک سەرکردەکانی ئێستای ئیسرائیل پیادەی دەکەن، هیچ پەیوەندیەکی بە تۆڵەسەندنەوەو وەرگرتنەوەی گیراوەکانی لای حەماسەوە نیە، ئەمە هەوڵی جینۆسایتی دانیشتوانی فەلەستینە، بۆ پاراستنی دەوڵەتێکی دینی کۆنەپەرست و زایۆنیزم و فاشست بەسەر ناوچەکەدا، قوربانیەکەی دەبێت خەڵکی فەلەستین بیدات.

کۆمەڵکوژیەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، بە ئەنقەست بووەو بە هەڵە ڕووی نەداوە، چونکە نەخۆشخانەکە بە دوو مووشەکی سیخوڕی لە نزیکەوە کراوەتە ئامانج، هەروەها فڕۆکەوانی ئیسرائیلیش یەکێکە لە بەهێزترین هێزە ئاسمانیەکانی جیهان و ئامێری چاودێری پێشکەوتوو چەکی زیرەکیان هەیە، ئەم تاوانە بەجۆرێکە تەنانەت موشەکە زەبەلاحەکانی ڕووسیاش وێرانکاریەکی هاوشێوەیان بەسەر ئۆکرانیادا نەگەیاندووە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی ڕۆژئاوا، کە گڵۆپی سەوزیان هەڵدا بۆ لەناوبردنی کەرتی غەززە، دەزانن کە ئامێری جەنگی ئیسرائیل جیاوازی ناکات لەنێوان مەدەنی و سەربازیدا، بەڵکو بە شێوەیەکی گشتی خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، بۆیە بەهەمان ئاستی تاوانی بە ئەنقەست و پلاندانان بۆ تاوانەکە، ئەمریکاو ڕۆژئاواش بەرپرسن و دەبێت دادگایی بکرێن.

پێم وایە ئەم تاوانە کۆمەڵکوژیە ناشرینترین کۆمەڵکوژی بێت لە مێژووی ململانێی خەڵکی فەلەستین و ئیسرائیلدا، ئەگەر ئەم تاوانە لە هەر شوێنێکی تر ڕووی بدایە، جیهانی ڕۆژئاوا پەلەیان دەکرد لە دادگایکردنی تاوانبارانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەگەر لە ئۆکرانیا ڕوویبدایە، بەهاترین چەکی بە بەملیارەها دۆلاریان بۆ دەناردن.

ئەم دۆخەش ئەوەمان پێڕادەگەیەنێت کە چۆنیەتی بەربەریەتی ئەم داگیرکاری و هێرشانەی ئیسرائیل، بۆ سەر خەڵکی فەلەستین  بە ئاگادری ئەمریکاو ڕۆژئاوا، یەکەم کۆمەڵکوژی نییە کە ئیسرائیل ئەنجامی بدات، دواهەمینیش نابێت، بەجیا لەمەش ڕوی هەرە ناشرین و بۆگەناوی دیموکراتیەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوای خستۆتە سەربەڕە، بەمەش هەر لایەنگریەک بۆ ئیسرائیل و ئەمریکاو ڕۆژئاوا، ڕیسوایی و هاوبەشیە لە تاوانەکاندا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×