ئیرادەی جەماوەر لە ئایندەی شۆرشی ئێراندا

عوسمانی حاجی مارف
  2022-11-10     589

بێئیرادەکردنی ئینسانەکان لە پێکهاتەو خەسڵەتەکانی سیستمی سەرمایەداریە، بەو مانایەی ئەم سیستمە ئینسانەکان ناچار دەکات کێشبن بۆ بازاڕی کار تا هێزی کاریان بفرۆشن، کرێکارانیش تا بتواننهێزی کاریان وەک کاڵایەک لە بازاردا ساغ کەنەوە، وەبە ناچاری بژێوی ژیانیان دابین بکەن،لە ناو بازاڕی سەرمایەداریدا،هیچ هەڵبژاردەیەکیان نیە کە ئارەزوو دەکەن یا دەتوانن چ کارێک ئەنجام بدەن.!، بەڵکو کارو مامەڵەی کار کە سەرمایەداران پێویستیانە بڕیار دەدات کرێکاران دەبێت چ کارێک بکەن، واتە چارەنوسی بژێوی کرێکار لەژێر سایەو ڕەحمەتیمامەڵەی بازاڕدایە، نەک ئیرادەو خواست و ئارەزوی کرێکار خۆی. ئەمەش ئەو پەڕی بێ ئیرادەکردنی ئینسانەکانە کە دەچێتە ناو قاڵبی چوارچێوەیەکەوە، لە هەر شوێنێکی دنیای پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا بێت بێئیرادەیی ئیسانەکان و قەبوڵکردنی کاری نەخوازراو دەکاتە حاڵەتێکی دیفاکتۆ، هەربۆیە "ئازادی" لەناواخنی کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا،تابڵێی ووشەیەکی زۆر پوچ و نابەجێ دەمێنێتەوە، دەستەواژەی "ئازادی" لەبەردەم نەبونی ئیرادەو خواست بۆ هەڵبژاردنی کارو ژیان و گوزەران، لەبەردەم چەوسانەوەی ئینسان لەسەر ئینسانتەنها مانای ئازادیە بۆ بازاڕو مامەڵەکردن بە هێزی کار لەلایەن سەرمایەدارانەوە.بەم جۆرەش گەڕانەوەی ئیرادەو شكۆی ئینسان تەنها لە ڕێگەی هەڵوەشانەوەی پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و بازاڕەکەیەوە دەستەبەر دەبێت و مانا پەیدادەکات.

هەر لەم ئاراستەیەوە دەتوانین بڵێین دەسەڵاتی سیاسی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا لە هەر فۆرمێکدا رەنگ بداتەوە،ئەو ماناو ئامرازەیە کە بێئیرادەکردنی ئینسانەکان عەمەلی وبەرجەستە دەکاتەوە. دەسەڵاتی سیاسی لە هەر شێوازو فۆرمێکدا لەلایەن چینی بۆرجوازیەوە ڕێکخرابێت و دامەزرابێت تەنها ئەو دەزگایەیە کە دەستورو یاساو بڕیارەکانی باڵادەستی کەمینەیەک بەسەر زۆرینەی کۆمەڵگەدا بە هەند وەردەگرێ و کاری پێدەکرێت.

مەترسیدارترین شێوازیش لە جۆرەکانی دەسەڵاتی بۆرجوازی بۆ زیاتر بەرجەستەکردنەوەی بێئیرادەیی و گۆشەگیرکردنی خەڵک بۆ دەوریان لە هەڵسوڕانی سیاسی و دەسەڵاتی سیاسیدا، ئەو جۆرەیە لە دەسەڵات کە ئایدۆلۆژیاژیەک دەکاتە هێمای پیرۆزی بۆ دەوڵەت و پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی، جا ئەو ئایدۆلۆژیایە هەرچیەک بێت ئاینی بێت یا نەتەوەیی، تائیفی بێتیان ڕەگەزی ...جیاوازیان لە ڕادەی بێئیرادەکردن و چەوسانەوەی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا نابێت و چەندین پاساو دەکەنە مایەی رەسمیەتدان بە چەوسانەوەی ئینسان لەسەر ئینسان.

 لەم سەرەتایەوە دەمەوێت بچمە ناو جۆرێک لەدەسەڵاتی سیاسی کە ٤٣ ساڵە کۆماری ئیسلامی لە ئێران پەیڕەوی دەکات، دەسەڵاتێک کەبە هیچ جۆرێک ماناو فرسەتی بۆ ئیرادەی ئینسانەکان نەهێشتوەتەوە، دۆزەخێکی وەهای بۆ دانیشتوانی ئیران هێناوەتە گۆڕ، کە هیچ جۆرە مافێکی بۆ ژنان و منداڵان و کرێکارو زەحمەتکێش تیا بە ڕەسمی ناناسرێت، ئاینی ئیسلام و مەزهەبی شیعەیان کردۆتە ئایدیۆلۆژیەکی پیرۆز بۆ لە قاڵبدانی ژیان و گوزەرانی تەواوی دانیشتوانی ئێران، کە سەرکوتی ئیرادەوهەموو بێمافیەک و بەرخوردی نائینسانی بە حوکمی کوتەک و سێدارە دەسەپێنێرێت.

هێژمۆنی و دەخالەتی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە تەواوی ژیان و گوزەرانی ئینسانەکاندا چوارچێوەیەکی وەهای فەراهەمهێناوە کە هەموو جومگەکانی ژیانی خەڵکی کۆنترۆڵکردوە، هەرلە پۆشاک تا خواردن و بگرە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیشی لەخواست و ئارەزوو ویستی خەڵک داماڵیوە،  هەموو ئەمانەو زیاتریش بەمانایەک تەعبیر لە مامەڵەی ئەوپەڕی بێئرادەکردنی ئینسانەکان دەکات، کە تەنها لە پێناو ئەوەدایەکە دەبێت ئێران وەک کۆمەڵگەیەکی سەرمایەداری، کاری بەکرێی هەرزانی تێدا بەڕیوەببرێت، واتە ئاینی ئیسلام ئایدیۆلۆژیایەکە دەتوانێت بەکاربهینرێت بۆ رەخساندن و سەپاندنی هێزی کاری هەرزان، بۆ سەپاندنی بێئیرادەکردنی ئینسانەکان، بۆسەپاندنی دەسەڵاتی کەمینە بەسەر زۆرینەی کۆمەڵگەدا، واتە دینێکە گونجاوە بۆ دەسەڵاتێکی سیاسی کەدەستکراوەیە بەدڕندانە ترینشێواز تەعبیر لە خۆی بکات، هەربۆیە روخانی کۆماری ئیسلامی و جیایی دین لە دەوڵەت و پەروەردە پێداویستیەکی حەیاتی و گرنگ و هەر ئێستایە بۆ دانیشتوانی ئێران.

 تەنها ڕێگا بۆڕزگاربوون لەم بارودۆخە پەردەهەڵماڵینە لەو بارودۆخ و ئایدیایانەی بێئیرادەکردنی ئینسانەکان بەرجەستە دەکەنەوە،هەوڵدان و کارکردن و خەباتە بۆ گەڕانەوەی ئیرادەی ئینسانەکان بۆ بریاردان لەسەر دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان و بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی ژیان و گوزەرانی خۆیان. ئەمەش تەنها لەڕێی جێگیربونی دەسەڵاتێکەوەیە مانا پەیدا دەکات کە تەعبیر لە زۆرینەی دەنگ و دەوری خەڵک بکات، دەسەڵاتێک کە تەعبیر لە دەورودەخالەتی ڕاستەوخۆی خەڵک بکات، بەمانایەکی بەرجەستەتر واتا دەسەڵاتی شورایی.

دەسەڵاتی شورایی دەتوانێت ئەو دەسکەوەتەبێت بۆ بەشەریەت، کە تەواوی زۆرینەی خەڵك لەهەر شوێنکی دنیادا بن، دەبێتتەعبیر بێت لەوەی کە ئینسانەکان بە ئیرادەی خۆیان بڕیار دەدەن لەسەر ژیانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی خۆیان، دەسەڵاتی شورایی لەڕێگەی ئیرادەیەکی شۆرشگێرانەی جەماوەریەوە بەدەست دێت کە نەفی هەموو جۆرە نمونەیەکی دەسەڵاتی بۆرجوازی و سەرو خەڵکی بکاتەوە.

خرۆشان و ڕاپەڕینی جەماوەری  بۆ وەستانەوە لە بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسیدا و بۆ روخانی هەر جۆرە دەسەڵاتێکی سیاسی کە پارێزەری کاری بەکرێ و خاوەنداریەتی هۆکانی بەرهەمهێنانە، ئەو ساتەوەخت و هەنگاوەیە کە جەماوەری تورەو ناڕازی دەیانەوێت رۆڵی شکۆی ئیرادەی خۆیان بگەڕیننەوە، هەر بەم مانایە خرۆشان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکانی خەلکی ئێران ئەو هەنگاوە پێشڕەوەیە کە دەیانەویت شۆرشێک  بەرپابکەن تاکۆتایی بە بێئیرادەکردنی ٤٣ ساڵەیان بسڕنەوە، ئەم خرۆشانە هەنگاوێکە بەرەو شۆرشێک لەپێناو بەدەستهێنان و جێگیرکردنی ئیرادەی خەڵکی ئێران، بۆیە دەبێت سەربەخۆیی و شکۆی ئەو ئیرادەیە تەواو پارێزراوبێت، پارێزراوبێت بەو مانایەی پێویستە بەر بەوە بگیرێت کە هیچ هێزو لایەنێک نەتوانن لەناو ئەم خرۆشانە جەماوەریەدا کاری پاڵەوانێتی و سەروخەڵکی بەهەر پاساوو بیانویەک ئەنجام بدەن و بسەپێنێن، هەرهێزو لایەنێک گەر دەیانەوێت ببنەبەشێک لەمبزوتنەوە شۆڕشگێڕیە جەماوەریە، پێویستە پێشوەخت پابەندبێت بەمەرجی پاراستن و پەیگیربونی ئیرادەی خەڵک بۆ دەورو دەخالەتی راستەوخۆیلەدەسەڵاتی سیاسیدا، پابەند بێت بە جێگیر بونی دەسەڵاتی شوراییەوە.

هەرهێزێک لەم چوارچێوەیە دەربچێت کە لەدەرەوەی ئیرادەی خەڵک و دەسەڵاتی شورایی هێژمۆنی هێزەکەی بکاتە مەبنا، بەمانای ئەوە دێت کە جارێکیتر بە جۆرێکیتر یان بەڕێگایەکیتر لەباری عەمەلیەوە ئەو هێزە هەوڵدەدات بۆ بێئیرادەکردنەوەی خەڵکی ئێران و دەبێتە هێزێکی دژ بە شۆرش.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×