غەززە چاوەڕێی فریاگوزاریە!

عوسمانی حاجی مارف
  2025-07-26     1518

دوای زیاتر لە ٦٥٠ ڕۆژ لە شەڕی جینۆساید لە غەززەدا، دانیشتوانەکەی شەو و ڕۆژ لە دنیایەکی زۆر سەخت و بێبەزەییانە بەسەر دەبەن. ژیانی داماوی ڕۆژانەیان لەسەر ڕوخساری برسێتی و تینوێتی وێنا دەکرێت، کە بە سیاسەتێکی سیستماتیکی دڕندانەی ئیسرائیل و ئەمریکا داڕێژراوە، بێ خۆراکی دەکەنە ژەهر و چەکێکی کوشەندە، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەڕەشە لە  ژیانی دەیان منداڵ دەکات.

ژیان لە غەززەدا وەها بەفیڕۆ دەچێت وەک ئەوەی مرۆڤ هیچ بەهاو مانایەکی نیە وهەرگیز نەیبووە. منداڵان بەربەرچاوی دایک و باوکیان دوا هەناسە ئەدەن، هاوکات هێرشە ئاسمانیەکان ئاوارەکان لە چادرێکەوە بۆ چادرێکی دیکە ڕاودەنێن، هیچ نیشانەیەک لە پێناو مانەوەدا بەدی ناکرێت.

لە سەدەی بیست و یەکدا غەززە لە لێواری هەڕەشەی گەورەترین کۆمەڵکوژیدایە لەبەرامبەر برسێتی و بەدخۆراکیدا، هەزاران کەس لە ژێر خۆری سووتێنەردا لە ڕیزێکی کوشندەدەدایە، سەدان کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ناوەندەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکوژرێن، کە لەلایەن بەکرێگیراوانی ئەمریکی و سەربازانی ئیسرائیلەوە پاسەوانی دەکرێت.

نزیکەی ٢ ملیۆن کەس لە ئێستاوە بەدەست ئەوپەڕی برسێتیەوە دەناڵێنن، کەرتی غەززە بووەتە مەترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ منداڵان، کە بە "گۆڕستانێک بۆ منداڵان و دۆزەخێک بۆ دانیشتوانی غەززە" وەسف دەکرێت.

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکیەوە لەم گەمارۆیەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ 122 کەس بەرزبووەتەوە کە ٨٣یان منداڵن، تیمە تەندروستیەکان بەهۆی برسێتیەوە ڕۆژانە چاودێری گیان لەدەستدان دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ پەرچەکردار و وەڵامدانەوەیەکی نێودەوڵەتی کاریگەر لە ئارادا بێت.

بارودۆخی مرۆیی لە غەززە بە خێرایی بەرەو خراپتر دەڕوات و هەواڵەکان باس لە داڕمانی خەڵک لە شەقامەکان دەکەن بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکیەوە.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ ەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٩٥ هەزار کەس کە دەکاتە ٩٣%ی دانیشتوانی غەززە، بەدەست نائاسایشی خۆراکی ناتەندروستەوە دەناڵێنن، کە پێویست بە فریاگوزاری بە پەلە و دەستبەجێ دەکات.

ئەم کارەساتانەی نێو غەززە جێگای شەرمەزاریەکی ئەو پەڕی بێوێنەیە، کە ناکرێت  بەبەرچاومانەوە  بەبێدەنگی و بە ئاسایی بگوزەرێت.

پێویستە تەواوی جیهان دەستبەجێ داوای شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە بکەن، فشاری زۆر توند بخڕیتە سەر ئیسرائیل بۆ شکاندنی ئەم گەمارۆیە و ڕێگە بدرێت یارمەتیە مرۆییەکان بە تایبەت شیری منداڵان دەستبەجێ بگاتە ئەو  دوو ملیۆن کەسەی کە بارمتە گیراوی گەمارۆکەن.

بەڕاستی تەواو جێی داخ و شەرمەزاریە کەڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند ئیسرائیل بەردەوامە لە بەکارهێنانی برسێتی وەک شێوازێکی شەڕ و ئامرازێک بۆ ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینیەکان لە غەززە.

ژیانی خەڵکی غەززە لە جاران زیاتر لە ژێر هەڕەشەدایە، لەگەڵ هێرشە توندوتیژەکانی بەردەوام بە دژی خەڵکی مەدەنی، هاوکات برسیەتیش هەڕەشەیەکی مەترسیدارترە بۆ داڕمانی خەڵک لەسەر شەقام و کۆلانەکان.

دەبێت بەهۆی ئەم شێوازی شەڕە، تەواوی سەرکردایەتی ئیسرائیل و هاوکارانی وەک تاوانباری جەنگ و بکوژی بە ئەنقەست مامەڵە بکرێن و سزا بدرێن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
له‌ سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات و سزای قورسی زیندانیکردن بەسەر ئەندامانی گروپە چەکدارەکاندا دەسەپێنێت
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
لێکەوتەکانی بۆردومانی فڕۆکەخانەی ئەبووزهوور؛ بۆچی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆڵی تورکیا لە سووریا و ناوچەکە ڕوو لە هەڵکشانە؟
پژاک: سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادکردنی ئۆجەلان و زیندانییانەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×