بێهێزی دامەزراوەکان‌و قوڵبونەوەی ناکۆکیەکان لەهەرێمی کوردستان

محەمەد غەریب حسێن
  2024-05-05   

لەم نوسینەدا هەوڵدەدەم کە تیشک بخەمەسەر کاریگەریە نەرێنیەکانی بێهێزی دامەزراوە و سەروەر نەبوونی یاسا و زاڵبونی  هەست و بەرژەوەندی حیزبی و تایبەتی لە بەڕێوەبردنی کاروباری سیاسی و پرۆسەی دیموکراسیدا

 

لە هەر سیستەمێکی دیمۆکراسیدا ڕۆڵ و پێگەی دامەزراوەکان لە بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا و دور لە هەر دەستوەردانێک ڕێزلێگیراوە و بەرز دەنرخێندرێت و ئەرکی هەر دەوڵەتێکی  دیموکراسیە کە دامەزراوەکانی بپارێزێت.

بەداخەوە لە عێراق و بەدیاریکراوی لە هەرێمی کوردستانی  عێراقدا دامەزراوەکان بونەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان زۆر جار دامەزراوەکان کارتێکی فشارن بەدەست لایەنە سیاسیەکانەوە و دژی یەک بەکاری دێنن کە لە ئەنجامدا کاریگەری نەرێنی و زیانبەخش بە جێ دێڵێت لەسەر خودی دامەزراوەکە خۆی و کۆی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی، وە هەروەها پاشخانێکی خراپی تێڕوانین لە هزری هاوڵاتیاندا جێدەهێڵێت بەرامبەر بەو دامەزراوانەی کە ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەیە لە پڕۆسەی بەرودان بە دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ. بۆ نموونە ململانێکانی یەکێتی و پارتی گورزی خراپی دا لە ڕۆڵ و پێگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەجۆر کە نەیتوانی لە ئاستی کێشەکانی ئیستای هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵی خۆی ببینیت، لەئێستاشدا بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان،   پەرلەمان ماوەی یاسای بەسەر چوە و دادگای فیدراڵی دژێکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی بە نادەستوری لەقەڵمدا و کارەکانی پەرلەمانی ڕاگرت و پەرلەمان نەیتوانی ڕۆڵی خۆی ببینێت، وە لە ئێستادا چاوەڕێی ڕەحمی یەکێتی و پارتیە کە لەسەر هەڵبژاردن ڕێکەون و جارێکی تر پەرلەمان دەست بە کارەکانی خۆی بکاتەوە، بەداخەوە لە ئێستادا بۆ جاری چوارەمە کە هەڵبژاردنەکان دوادەخرێت لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ڕەزامەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, لە هەر پڕۆسەیەکی دیمۆکراسیدا پەرلەمان سەنگی مەحەکە و  ڕۆڵی یەیکجار کاریگەر دەبینێت لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.

 

دادگاکان: دادگا دامەزراوەیەکی گشتی حوکومیە کە ئەرکی بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانیە لەنێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، دەست وەردان لەکار و بارەکانی دادگادا ڕاستەوخۆ کاریگەری بەهێز دادەنێت لەسەر یەکسانی کردن و دادپەوەری کردن کە کارێکی زۆر پیرۆزی هەر دادگایەکی سەربەخۆیە و دەبێتە هۆی بەلاڕێدابردنی کەیس و دۆسێکان  و دورحستنەوەیان لە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی، لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بەتەواوەتی دەسیان حستۆتە ناو کاروباری داگاکان و ڕێگری و داستوەردانی ڕاستەخۆ و تەواوەتی دەکەن لەیەکلای کردنەوەی کەیسەکاندا بە تایبەتی ئەو کەیسانەی کە دژە بە بەرژەوەبدیەکانیان وەک لەزۆنی سەوز لە کەیسەکانی شاسوار عەبدولواحید و بکوژانی هەفدەی شوبات و کاوەگرمیانی و  لەزۆنی زەردیش لە کەیسەکانی گیراوانی بادیناندا و زەردەشت عوسمان و مەلا هۆشیار و نوێکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و زۆریتر. 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی عێراق قوربانیەکی تری ململانێکانی نێوان یەکێتی و پارتیە، لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا پۆستەکانی ناو هەر دامەزراوەیەک دابەشکراوە بەسەر یەکێتی و پارتی دا و هەندێ جاریش لایەنەکانی تر پشکیان بەردەکەوێت، ئەم بەش و بەشکاریە وای کردوە کە دامەزراوەکە نەتوانێت بە گوێرەی ئە یاسا و ڕێسایانەی کە بۆی دیاری کراوە کاری خۆی بکات و دەبێتە قوربانی ململانێکانی نێوان یەکێتی و پارتی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستانیش کەنەیتوانی کاریخۆی بکات و خۆی نوێ بکاتەوە و بەردەوامی بەکارەکانی بدات کە زۆر گرنگە بۆ پرۆسەی دیمۆکراسی هۆکارەکەی ڕێکنەکەوتنی یەکێتیی و پارتی بوو لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان. 

لێرەوە دەبینین کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دامەزراوەکان لە ژێر فشاری یەکێتیی و پارتیدا ناتوانن کارەکانی خۆیان بکەن و ئیفلیج دەکرێن وە لەهەر باردۆخێکدا دەکەونە بەر ڕەحمەتی ئەم دوو حیزبە و بەرژەوەندیەکانیان کە ئەمەش بە کۆسپێکی ڕاستەوخۆ دادەنرێت لە بەردەم پرۆسەی دیموکراسیدا کە هەرێمەکەمان بەرەو هەڵدێر دەبات، وەک دەبینین ڕۆژانەش نیگەرانی خەڵک و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێدەکەوێتەوە. 

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×