کێ دوژمنی خەڵکی ھەژاری کوردستانە؟

حاكم شێخ له‌تیف
  2019-07-06   
با حیسابێک بکەین:
١- لەشۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٦١ تا ساڵی ١٩٧٥ لەھەموو ئەوناوچانەی لەژێر دەستی شۆڕشدا بوون خەڵک لەکولەمەرگی و مەمرەو مەژیدا دەژیا، تەنەکەیەک نەوت بە ٦٠٠ فلس بوو ڕۆژانەی کرێکارێک ئەگەر ئیشێک ھەبووایە بە ٣٥٠ فلس بوو، بەرپرسەکانی شۆڕشیش لەئەندامی ڕێکخراوەوە تا سەرەوە ژیانی پاشایانە دەژیان، ماڵمان لەماوەت بوو بیرمە چۆن ئەو کاتیش خەڵک باسی زوڵم و دزی و ڕاو و ڕوتی ھەندێک لە بەرپرسەکانیان دەکرد.

٢- لەساڵی ١٩٧٥ کە ئاشبەتاڵ کرا تاوەکو ١٩٩١ کە لەژێر دەستی دوژمنی بەعسی فاشیدا بوین، سەرەڕای چەوسانەوەی نەتەوەیی، بەڵام ھەرزانی و فەرحانی ھات و کەس فەقیر و برسی نەما، جگە لە دیکتاتۆریەت و نەبونی ئازادی خەڵک لە ھیچی کەم نەبوو، عەدالەتێکی کۆمەڵایەتی ھەبوو، تا ڕادەیەک ھەژاری و بێکاری نەما.

٣- لەساڵی ١٩٩١ تاساڵی ٢٠٠٣ کە دوبارە ڕزقی خەڵک کەوتەوە بەردەستی بازرگانانی کوردایەتی وشۆڕش دووبارە خەڵک برسی بوونەوە و بە کوێرەوەری ژیانیان بەسەر دەبرد چەندین کەس بە غازی خەڵوز خنکان، بەرپرس و ژن و منداڵەکانیشیان لڵەو پەڕی خۆشگوزەرانی و کەیف و سەفاو سەفەری ولاتان بوون. 

٤- لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤ کە دووبارە موچە و پارەمان لە بەغدای دوژمنەوە بۆ دەھات جارێکی تر بوژاینەوە و ھەرزانی ڕووی لە وڵات کرد و فەقیر ئاھێکی بەبەردا ھاتەوە. 

٥ - لەساڵی ٢٠١٤ بەدواوە کە دوبارە موچە و قوتمان کەوتەوە ژێر دەستی پارێزەرانی مافی خەڵک و کوردایەتی جارێکی تر قوتیان بڕین سوکایەتی نەما پێمان نەکەن خۆشیان لەوپەڕی سەڵتەنەت و عەنعەنتدا دەژیان. 

٦- لەساڵی ٢٠١٩ ەوە سەرەڕای ئەوەی جارێکی تر بەغدای دوژمن پارەی خەڵک و موچەخۆران بەتەواوی دەنێرن کەچی ئەوەندە چاو قایمن خیانەت و دزی ھەم لە خەڵک و ھەم لەبەغداش دەکەن و بە حەرامی بەقوڕگی خۆیان کۆمپانیاکانیان و دەست وتاقم و بنەماڵە و کوڕ و نەوەکانی خۆیانیدا دەکەن، ئەگەر یەکێکیش بچێ بەبەغدا بڵێ تەخوینی دەکەن.

بەو حیسابەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئێمە بەتایبەتی چینی زۆرینەی میللەت، ھەرکاتێک لە ژێر دەسەڵاتی بەناو خەباتگێڕانی مافی خەڵکی کوردستاندا بوبین برسی کراوین و سوکایەتیمان پێکراوە، ھەرکاتێکیش لە ژێر دەستی دوژمندا بووبین و قوتمان بەدەست ئەوان بوبێت تێرو پڕبووین.

ئەوەی سەیریشە لە ساڵی ١٩٦١ یشەوە بەوە ھەڵماندەخەڵەتێنن کە ئەوان بۆ مافەکانی ئێمە خەبات دەکەن.
ئەم نوسینە بۆ جوانکردنی ڕوی سەدام و ڕژێمەکەی نیە، بەڵکو بۆ پیشاندانی ڕوی ڕاستەقینەی ئەمانە.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×