ئەنجومەنی پارتە سیاسییەکان یان جاڕدانی دیکتاتۆرییەت بەفەرمی

حاكم شێخ له‌تیف
  2019-08-16   
پارتی ھەوڵ دەدات حزبەکانی بەشدار لە حوکمەت ڕازی بکات ئەنجومەنی پارتە سیاسیەکان پێک بھێنێت و یاسای بۆ دەربکات و بیکاتە ئەنجومەنێکی فەرمی لە پاڵ سێ دەسەڵاتەکەی تر و بەڵکو باڵاتریشی بکات بەسەر سێ دەسەڵاتەکەی ترەوە و بیکاتە مەرجەعی بڕیاردان، ھەموو ئەوەش لە پێناوی ئەوەی کە پارتی ھەوڵی بۆ دەدات و بریتیە لە بەمەڕجەع کردنی بەڕێز مەسعود بارزانی.

ئەم ئەنجومەنە ئەگەر ئەنجومەنێکی دەسەڵاتدار بێت و دەسەڵاتی بڕیاردانی ھەبێ ئەنجومەنێکی نادەستورییە و لە سیستەمی دیموکراتی پەرلەمانیدا جێگای نابێتەوە، بەڵکو جۆرێکە لەو ئەنجومەنە نا ھەڵبژێردراوە نا دیموکراتییانەی لەسەدەی ڕابردوو لە وڵاتانی ناوچەکە و لە عێراقیش ھەبوون وەک مەجلیسی قیادەی سەورە، بۆیە نابێ حزبەکانی تر و باڵی نێچیرڤان بارزانیش لەناو پارتیدا بە ھیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵ بکەن.

پێش دروستبوونی حکومەت لە بەرامبەر گۆڕینی سیستەمی سیاسی بۆ پەرلەمانی و داماڵینی دەسەڵات لە سەرۆکی ھەرێم و کردنی بەدەسەڵاتێکی پڕۆتۆکۆڵی دەشیا ئەنجومەنێکی وا دابمەزرایە و مەسعود بارزانیش سەرۆکی بووایە ئەویش بە دوو مەرج یەکەمیان ئەنجومەنەکە سیاسی بووایە نەک یاسایی، دووەم ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاری بێ دەسەڵات بووایە ئەویش لە بەرامبەری ئەوەی سیستەم بکرێتە پەرلەمانی و سەرۆکی ھەرێم پڕۆتۆکۆڵی بووایە و بدرایە بە یەکێتی یان گۆڕان، بەڵام کە ئەوە نەکراوە سیستەمەکە لە ھەرێم نەبووەتە پەرلەمانی و پارتی ھەردوو دەسەڵاتی سەرۆکی ھەرێمی بەدەسەڵاتەوە و سەرۆکی حکومەت و تەنانەت سەرۆکی پەرلەمانیشی لایە، چونکە (ئەوەندەی تێبینیم کردوە میدیای پارتیش و پەرلەمانیش زاراوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکار دێنێ بەمەبەست بۆ ئەوەی بڵێ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستەیە نەک تاک لەم حاڵەشدا سەرۆکایەتی پەرلەمان واتە ھی پارتیە، چونکە لە سێ دەنگ دوانی ھەیە).

بۆیە لە حاڵەتێکی وادا ڕازی بوون بە ئەنجومەنێکی سیاسی دەسەڵاتدار و کردنی بەمەرجەع واتە جاڕدانی ئاشکرای دیکتاتۆرییەتی تاکەکەسی و تەنانەت تەرکیزکردنی دەسەڵاتەکان کە ھەمووشیان بەدەست پارتیەوەن لەدەستی یەک کەسدا.

لە جیاتی ئەوە با لایەنەکانی غەیرە پارتی پێشنیازی ئەوە بکەن سیستەم ببێ بە پەرلەمانی کۆماری و ئەنجومەنەکەش ڕاوێژکاری بێت، یان تەنانەت ڕازیش بن «ھەرچەندە ئەمە دژی دەستوری عێراقیشە » سیستەم ببێ بە پەرلەمانی پاشایەتیی دەستوری و مەسعود بارزانی ببێتە پاشای دەستوری کوردستان بە مەرجێک سیستمی پەرلەمانی مەلەکی بێت و دەسەڵات لە باوکەوە بۆ کوڕ بگوازرێتەوە و پاشا دەسەڵاتی ڕاستەقینەی نەبێت و و پڕۆتۆکۆڵی بێت و خزم و کوڕ و نەوەی پاشا تا پلەی چوارەم بۆیان نەبێت ھیچ پۆستێکی ڕەسمی وەربگرن وەک ئەوەی لە ھەموو سیستەمە پەرلەمانیەکاندا ھەیە.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×