ئەنجومەنی دادوەری دەبێ یاسا جێبەجێ بکات

حاكم شێخ له‌تیف
  2020-05-19   

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی داواکاری دادوەرێکی بەرێزی بەرز کردۆتەوە کە ماوەی خزمەتی یاسایی تەواو بوەو پێویستە خانەنشین بکرێ، داوای درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی کردوە، بۆشی نوسیوە لاریمان نیەو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریش لەسەری نوسیوە بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەن، ھەواڵەکان دەڵێن بڕیاری درێژکردنەوەشیان بۆ دەرکردوە بەڵام بڵاو نەکراوەتەوە، لێرەوە لەئەنجومەنی دادوەری دەپرسین:

١- ئایا بڕیارتان داوە؟ ئەگەر بڕیار دراوە بەکام یاسا؟ چونکە ھیچ سەنەدێکی یاسایی درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران لەھەرێم نیە، یاسای دەسەلاتی دادوەری ھەرێم ڕێی پێ نەداوە و یاسای درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەری فیدرالیش لەھەرێم نەفازی بۆ نەکراوە چونکە لێرە تەمەنی خانەنشینی دادوەر ٦٥ ساڵە لە عێراق ٦٣ ساڵە.

٢- درێژکردنەوەی ماوەی خزمەت دژی یاسای چاکسازیەکەی ھەرێمە کە جارێ مەرەکەبەکەی وشک نەبۆتەوە.

٣ - وەزارەتی دارایی پێشتر لە کەیسی تردا پێی ڕاگەیاندبوون کە ئەوان ھیچ ئیلتیزامێکی دارایی درێژکردنەوە لە ئەستۆ ناگرن.

٤- لەبەغددرێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی فەرمانبەر بێ سەنەدی یاسایی وەک کەیسی گەندەڵی تەماشا کراوەو دراوە بەدەستەی دەسپاکی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×