هەرزانکردنی نرخی نان و سەرنجێکی ئابورییانە..

عیماد مەحمود
  2024-01-09   

بڕیارەکە جێی دەست خۆشی و نرخاندنە بەڵام بە میکانیزمی تایبەتی خۆی و زەمینەسازی دروست.

لە تیۆری ئابورییدا، کاتێک نرخی هەر کاڵایەکی پێویستی سەرەکی ڕۆژانەی خەڵک، نرخی بەرز دەبێەوە، وە دەبێتە بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانیان، ئەرکی دەوڵەتە، کار لەسەر داشکاندنی نرخی ، ئەو کاڵایە بکات، بە چەند میکانیزمێکی ئابورییانە،
بۆ نمونە
پێش هەموو شت دەبێت هانی وەبەرهێنی ناوخۆیی و بیانی بدات، بۆ دەستەبەرکردنی ئەو کاڵایە، بە ڕێگای تایبەتی خۆیی ، تا ڕێژەی ئەو کاڵاو بەرهەمە زیاد بێت، دواجار خستنەڕووی زیاد ببێت، ببێتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو کاڵاو بەرهەمە، کە پێویستی سەرەکی هاوڵاتیانە.

چۆن دەوڵەت هانیان، بدات و ڕێژەی خستەڕووی ئەو بەرهەمە زیاد بکات:
یەکەم..
لە ناوخۆدا ئەو کاڵایە بەرهەمبهێنرێت ، ئاو و کارەبا و سوتەمەنی و بەشێک لە پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکات.
دووەم..
یان کۆمەکی مادی بکات، بۆ ئەوەی کار لە دابەزینی نرخی پێداویستیەکە بکات.
سێیەم..
باج و ڕسومات و تاریفەی گومرگی لەسەر ئەو کاڵایە هەڵگرێت..

بەم ڕێگایانە دەتوانرێت کار لەسەر، دابەزینی نرخی کاڵاو پێداویستیەکە بکرێت،
گەرنا، بە پێی یاساکانی کار ناتوانرێت بڕیار لەسەر داشکاندنی نرخی ئەو کاڵایە بدرێت، دوا جار بەرهەمێن و خاوەن کار توشی زیان بکرێت..
کرۆکی بابەتەکە، لەسەر نرخی نان و هۆکاری گرانی ئەمەیە:
یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی نرخی نان و بچووکردنەوەی قەبارەی نان، لە هەرێم بریتی بوو، لە زیادکردنی باج لەسەر هاوردەی ئارد، بە ڕێژەی سەدا % 2,5، واتە بۆ هەر تەنێک 25$ باج لەسەر هاوردەی ئارد زیاد کرا، سەرەڕای گرانی نرخی سوتەمەنی و کارەبا، لەسەر پیشەوەرەکان..
زیادبوونی نرخی دانەوێڵەی جیهانی، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین و ڕووسیاوە، کە هەردوو دەوڵەت، دوو دەوڵەتی بەرهەمهێنانی گەنم بوون، بە تایبەت ئۆکراین..

پرسیارەکە ئەمەیە:
ئایا ئەو باجە زیادە لەسەر هاوردەی ئارد هەڵگیراوە؟
ئایا کار ئاسانی بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و کارەبا بۆ ئەو پیشەوەرانە کراوە؟
گەرنا هیچ کەسێ لە هەر پلەو پایەکی فەرمی حکومەت مافی سەپاندنی نرخی زۆرە ملێی نیەو نابێ، به پێی ڕێساکانی سیستەمی بازاڕی ئازاد ..
ئایا هەر بە جدی ئەم کار بەڕێکەرانە، ڕاوێژکاری ئابوریان هەیە؟


 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×