پێناسەیەکی  زانستیانە بۆ شکستیەکانی دەسەڵاتی جووت حیزب

گۆران هەلەبجەیی
  2026-08-24   

بەو پرسیارە دەست پێدەکەم کە دەڵێت[ئایا دەسەڵاتی کوردی  شکستخواردوە؟] بێ ڕامان هەموومان دەڵێین بەڵێ شکستخواردوە.

گەر بێین دادوبێدادی خەڵک،گلەییی و ڕەخنە وناڕەزایی،تادەگاتە ئاستی زمانی  زبری هاوڵاتیان ،گەر  هەموو ئەمانە  بکەینە پێوەر ئەوە بەدڵنیاییەوە ئاماژەن بۆ شکستی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی.

بەڵام ئایا ئەم پێناسەیە بەسە بۆ ئەوەی بڵێین دەسەڵاتی کوردی لەگێژداوی شکستیدا دەخوڵێتەوە؟ جا بۆ ئەوەی پێناسەو خەسڵەتی دەسەڵاتی شکستخواردوو کە مەبەستمان دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە،وەک خۆی پێناسە بکەین ، پێویستمان بە تەعریفە نیودووڵەتیەکان هەیە،کە دەکرێ وەک چواچێوەیەکی ستانداری جیهانی وەریان بگرین.

 ئەو چوارچێوەی کە ئێمڕۆ لە جیهاندا باوە و وەک پێوەری جیهانی زانستی بۆ پێناسەی دەسەڵاتە شکستخواردوەکان  تەعامولی پێدەکرێت، دێین دەیبڕین بەباڵای دەسەڵاتی چوووت حیزبدا، تا بزانین ئەو چوارچێوە دەیانگرێتەوە یا نا. جا من هەوڵدەدەم لەچەند خاڵێکدا کۆیان بکەمەوە.

١.لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا حکوومەتی شکستخواردوو (یان دەوڵەتی شکستخواردوو) بەو دەسەڵاتە ناوەندیە دەگوترێت کە سەروەری و کۆنتڕۆڵی  خۆی بەسەر خاکەکەیدا لەدەستداوە، و ناتوانێت ئەرکە سەرەتاییەکانی حوکمڕانی و پارێزگاری لە هاووڵاتیانی خۆی بکات.

٢.لەدەستدانی  شەرعی ومتمانەی خەڵک، بێتوانایی دەوڵەت لە سەپاندنی ئاسایشی ناوخۆ و پاراستنی سنوورەکانی،  سەرهەڵدانی میلیشیا[هێزی  چەکدارەی دەرەوەی هێزە فەرمیەکان]، زیادبوونی تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو کە ڕکابەری دەسەڵاتی ناوەندی دەکەن.

٣.لاوازی یا نەمانی کاریگەری شەرعیەتی  دامودەزگاکان، نەبوونی سەروەری یاسا، بەربڵاوی گەندەڵی  لە هەموو سەکتەرو بوارەکاندا بێنرخبوونی  دەسەڵاتی دادوەری ،  بێتوانایی ئیداری لە بڕیاردان یان جێبەجێکردنی بڕیاری سیاسی .

٤.بێ توانایی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، شکستی تەواو  لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ دانیشتووان، وەک کارەبا، ئاوی خواردنەوە، چاودێری تەندروستی، پەروەردە و ژێرخانی سەکتەرەکانی تر.

٥.تێکچوونی ئابووری گشتگیر، کەمبوونەوەی  بەرهەمی ناوخۆیی بەهۆی نەبوونی پشتگیری لەلایەن داموودەزگا فەرمیەکانەوە، داڕمانی کارەساتبارانەی دراوی نیشتمانی، هەڵاوسانی زۆر و باڵادەستی ئابووری نافەرمی و چالاکییە نایاساییەکان.

٦.تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵگا و ئاوارەبوونی هێزی ئایندە {گەنجان}، توندبوونەوەی ململانێی نەتەوەیی یان تائیفی، زیادبوونی ڕێژەی کۆچی زۆرەملێ  لە ناوخۆدا،  لاوازبوونی هەستی نیشتمانی بەهۆی سەرقاڵی بە کێشە زۆرەکانی ڕۆژانەوە. [حییزب،خێڵ،ناوچە، کەسانی خاوەن نفوز و هێزی چەکدار]، ئەمانە دەبنە جێگرەوەی ناسنامەو  دامەزراوە فەرمیەکان.

چوارچێوەی ستاندارد:

دامەزراوە و توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان وەک ( سندوقی ئاشتی)، لە ڕێگەی پێوەرەکانی دەوڵەتە شکستخواردوەکانەوە، بۆ پێوانەکردنی تایبەتمەندییەکانی شکستخواردوو و پتر پشت بە سەکتەرەکانی، ئابووری و سیاسی دەبەستن .لەڕێگەی ئەم پێوەرانەوە   ڕیزبەندی وڵاتان دەکەن لە بواری شکستیدا کە تا ڕادەیەکی گونجاو دەیسەلمێنن کە هەندێک لە حکومەتەکان چەندە نزیکن لە لەدەستدانی کۆنترۆڵ و سەقامگیری.

پشتبەستن بەم پێناسە باوەڕپێکراوە، دەتوانین بڵێین  دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی لە پتر لە[٣٠] ساڵەی تەمەنی حکومڕانیاندا، بەشی شێریان بەردەکەوێت ومەزنترین شکستخواردوون، سەیر لەوەدایە لەبری هەوڵدان بۆ چارەسەر یا کەمکردنەوەیان ،بەپێچەوانەوە هەمووساڵێک  شکستیەکانیان کەڵەکەترو زیاتربووە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×