یٔه‌و ته‌ڵاقه‌ی کە نه‌كه‌وت
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
2020-09-25   1794
سه‌ركێشی ڕیفراندۆم كه سێ ساڵ پێش یٔێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگی نیشتمانی و شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان ، وه‌ك جۆرێک له‌خۆسه‌پاندنی سیاسی و پارێزگاریكردن له‌كورسییەک به‌ده‌م قاشكردنی سێوێكه‌وه یٔه‌نجامدرا ، هیچ نه‌بوو جگه له‌مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌فقه‌یه‌كی ژێربەژێری شکستخواردوودا ، ئه‌و سیناریۆ فاشل و بڕیاره هه‌ڵه و ناستراتیژییە ، ئه‌و ده‌ست له‌پشتدانە هه‌رێمی و لوتبه‌رزی سیاسییە ، ئەو ملنه‌دانە بۆ خواستی دڵسۆزان و دۆست و هاوپه‌یمانان بوو بەهۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان ..
یادی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی كه خۆم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به (فڕفڕاندۆم) ناوم بردووه وا ئێستا هەمدیس له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌وه كه هه‌میشه شانازییان به‌خیانه‌تەوه كردووه بەناوی كوردایه‌تی به‌خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه و جارێک به‌تاپۆی ڕه‌ش و جارێكی تریش به‌كارتی گوشار ناوی ده‌به‌ن ، خۆ یٔه‌گه‌ر له‌ڕووكه‌شدا جۆرێک بوو بێت له‌ختوكه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ، ئه‌وا له‌ناوه‌ڕۆكدا جۆرێک بووه له‌خۆچه‌ماندنه‌وه و ڕاده‌ست بوون به‌ویستێكی هه‌رێمی ، بۆ یٔه‌وه‌ی كه‌ركوكی قودس و خاكی به‌خوێن ڕزگاركراوی كوردستان بخه‌نه شەڕێکی نابه‌رامبه‌ر و دواجار پارێزگاری له‌و باڵانسه سیاسییه بكه‌ن کە بەرژەوەندی خۆیانی تێدا پارێزراو بوو ، به‌ڵام هه‌ر یٔه‌و یٔه‌سحابی فه‌خامه‌تانه‌ی به‌زمانی كوردی و له‌میدیاكانی خۆیانه‌وه ڕیفراندۆمیان به‌كوردایه‌تی ده‌رخواردی خه‌ڵك یٔه‌دا ، له‌به‌رده‌م زوومی کامێرای كه‌ناڵه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان شه‌رمنانه دووپاتییان یٔه‌كرده‌وه ، كه ئەوان عێراقییه‌كی عه‌یار بیست و چوارن و یٔه‌وه‌ی ڕوویدا ڕاپرسییه‌كی یٔاسایی بوو بۆ زانینی خواستی خه‌ڵک ، له‌كاتێكدا یٔه‌و دوو فاقییه له‌به‌یانكردن خۆی جۆرێكه له‌سوكایه‌تی به‌ویستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، چونكه له‌دێرزه‌مانه‌وه كورد و بزوتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی به‌شۆڕش و خوێن به‌خشین خواستی سه‌ربه‌خۆیی به‌یانكردووە و پێویستی به‌هیچ تاقیكردنه‌وه و یٔه‌زموون كردنێكیتر نه‌بوو ...!!
خۆ ئه‌وكاتیش هاوارمان كرد كه كاكه سه‌ربه‌خۆیی بەپەنجە ڕاوەشاندن و خۆ گیڤ کردنەوە به‌ده‌ست نایه‌ت ، چاره‌نووسی میلله‌تێک بەعینادی تەسلیمی قه‌ده‌ر ناكرێت و نابێت گەردن و گەرووی میللەتێک و خاکەکەی بە ھەڕەشەی لەناوچوون بسپێردرێت . ئه‌وكاتیش ووتمان بەهۆی شەڕی داعش و یٔه‌و هاوسۆزییه نێوده‌وڵه‌تییەی بۆ عێراق هه‌یه ، هه‌ر سه‌ركێشیه‌ک به‌ته‌نها بریتی نابێت له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی عێراقدا ، به‌ڵكو یه‌كسانیش ده‌بێت به‌وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ، به‌ڵام به‌په‌نجه ڕاوه‌شاندن و حساب نەکردن بۆ نامه‌كه‌ی (تیله‌رسن) كه زۆر چاو‌دێر وه‌ك به‌ڵێنی بڵفۆڕ پێناسه‌یان ده‌كرد وه‌ڵام دراینه‌وه …!!
یٔەو رۆژگارەی ھاوشێوەی بارام بەگ پەیامنێر و بێژەر و پەرلەمانتار و سیاسی و سەرۆکیش سەری زمان و بنی زمانییان تەڵاقدانی عێراق بوو ، نەیاندەزانی هەژموون و بەرژەوەندی سیاسی وڵاتان و ھاوکێشە نێودەوڵەتیەکانی یٔەم ناوچەیە ، زۆر لەوە یٔاڵۆزتر و قوڵترە بەو نەفەسە یاری بەھەموو شتێکەوە بکرێت ، سەرکێشی بەدەستکەوتەکانەوە کورد لەعێراقدا لەشەریک و ھاوبەشێکەوە ده‌كات بە شاگرد ، ئه‌و كات ووترا كه هه‌موو موسته‌الزمازتێكی سه‌ربه‌خۆییمان هه‌یه كه‌چی دوو هه‌فته‌ی نه‌برد بینیمان كه نه‌ک چاره‌كه مووچه‌شمان پێ نادرێت به‌لكو چڵه په‌ڵپینه‌كیش له‌بازاڕدا ده‌ست ناكه‌وێت تا هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌رچۆپی گێڕان بیگرنه ده‌ست بۆ ته‌واوكردنی شاییه‌كه‌یان ..!!
عاجباتیه‌كه‌شی لەوەدا بوو بە بۆنە و بێ بۆنە خۆیان دانیان پێداده‌نا کە یٔەوان بۆ سەربەخۆیی ڕیفراندۆمیان یٔەنجام نەداوە ، بەڵکو بۆ زانینی ڕای خەڵک و تاقیکردنەوە یٔەو زه‌ماوه‌نده‌یان سازداوە كه‌چی ئینجاش هه‌ندێک هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌پاسپۆرت سوتاندن و سێ به‌سێ ته‌لاق دانی به‌غدا ..!!
هه‌ر چه‌ند مانگێكیش دوای هات و هاواری سه‌ربه‌خۆیی ، ئاڕاستەی سوكانیان به‌ره‌و به‌غداد گۆڕی و كه‌وتنه شه‌ڕی وه‌رگرتن و ده‌ستهێنانی پله و پۆست و له چاوتروكانێكدا (ئه‌ی ره‌قیب) بوو به (موتنی) ...!!