ئه‌وه‌یه‌ شه‌رمه‌زاری..!!

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
  2019-03-22   
فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدوێنێ شەوەوە ۳ جار بناری قەندیلیان بۆردومان کردووە بەئامانجی ترساندن و ڕێگری کردن لە بەشداری خەڵکی باشوور بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە (قەندیلی قەڵای بەرخۆدان)، خۆشبەختانە ئەو هەوڵه‌ شکستیهێنا، ئەمڕۆکەش لەکاتی سوڕانەوەی هەمان فڕۆکە لەئاسمانی قەڵادزێ (ناپاڵمێک)ی فڕێداوەتە خوارەوە، لەبەردەم فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ خۆشبەختانە نەتەقیووەتەوە و کۆمەڵکوژی و کارەساتی نەخوازراوی لێ نەکەوتووەتەوە..!!

ئەوەی جێگەی شەرمەزارییە ئەم هه‌واڵه‌ کە فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بە (فڕۆکەی نەناسراو) ناودەبرێ و خۆ گێل کردنە لەوەی ئەو فڕۆکانەی ساڵانێکە ڕۆڵەکانی کورد شەهید دەکەن هی کام دەوڵەتن و بە چ ئامانجێک ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەبەزێنن ..!!

ئەو ترسە بۆچی؟

هەرباشە نەیاننوسیووە ناپاڵمێک لەو ئاسمانە بەربۆتە خوارەوە و پێدەچێت لەباڵندەیەکی داماوی بەستەزمان بەربۆتەوە..!!
شەرمەزارییە..!!
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×