كه‌تان كه‌تانه‌ی سه‌رده‌م
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
2019-01-01   3411
له‌و بڕوایه‌دام گه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناوداری گه‌له‌گه‌مان ماموستا عه‌لی مه‌ردان له ژیاندا بووایه ئه‌مڕۆ ( كه‌تان كه‌تانه) ی به‌م شێوه‌یه ده‌وت..!!
قه‌یران قه‌یرانه باوانم گشتی قه‌یرانه
سوچی كه‌س نیه نه‌شمیل گیان، سوچی خۆمانه..
قه‌یرانه، حزب دانه دانه..
ئه‌گه‌ر بیزانی حكومه‌ت گیان له كوێ گیرماوین
فلسێ له باغه‌ڵ كه‌س نیه هه‌موو داماوین
قه‌یرانه، چاو جوان قه‌یرانه
هه‌رچی ئه‌بینم گیانه‌كه‌م هیچ ناگه‌یێنێ
سه‌ر له نوێ دڵه‌كه‌م باوانم دائهخورپێنێ
قه‌یرانه ، رۆژ دانه دانه
رێفڕاندممان كرد نه‌شمیل گیان چووینه دوواوه
ئه‌وه‌ی هه‌شمان بوو باوانم له‌ده‌ستمان داوه
قه‌یرانه ، خه‌ون دانه دانه
سیاسه‌ت لامان باوانم وه‌ك دۆ و دۆشاوه
رۆژێك كشمیشه ئازیز گیان رۆژێك ماستاوه
قه‌یرانه، باڵ دانه دانه
هینمان ته‌ڵاق دا چاو جوان گیان وتمان سه‌یرانه
له ناكاو دیمان باوانم ده‌سته‌و له ملانه ..
قه‌یرانه، خاڵ دانه دانه
سوڵتانی هه‌رێم باوه ڕۆ كاك ئه‌ردۆغانه
تره‌مپ له‌ولاوه پوتین گیان ئێران له‌م لاوه
قه‌یرانه، شه‌رم دانه دانه
ئه‌م ئه‌مڕۆ دژه سازان گیان ئه‌و سبه‌ی یاره
هه‌ر هه‌مووی چاوی له كورسی و پله‌ی نادیاره
قه‌یرانه، خاڵۆ قه‌یرانه
هه‌رچی ئه‌كه‌ینۆ حه‌یاتم هیچ سوودی نیه
چونكه پلانمان بۆ خاك و خه‌ڵك و گه‌ل نیه
قه‌یرانه، چاو كاڵ قه‌یرانه
ئایه‌ته الكورسیش نه‌شمیل گیان نایكا ده‌وامان
بۆ كزه‌ی كه‌باب باوانم دێ له ده‌رونمان
قه‌یرانه، خه‌م دانه دانه
ئه‌گه‌ر له حاڵی ئه‌م گه‌له به خودای بزانی
مهعزو شێت ئه‌بیت نه‌شمیل گیان له ده‌رده‌سه‌ری
قه‌یرانه، گشتی قه‌یرانه
چۆن تێت گهیێنم ئه‌ی هاوار حاڵمان حال نیه
ده‌ردی ئه‌م كورده باوانم له بێ كه‌سییه
قه‌یرانه، به خودای قه‌یرانه
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
١-١-٢٠١٩