بەشاشەبونی کۆمەڵگە

ئارام قادر حەمەسور
  2019-03-29     1451

لەئێستادا تاکی کوردی لەبەردەم بەشاشەبووندایە و شاشەکان بوونەتە نزیکترین هاوڕێی تاک. بەشێکی گەورەی ژیانمان لەگەڵ شاشەکانی مۆبایل و ئایپاد و تەلەفزیۆن و شاشەکاندایە. لە دایک و باوک و هاوسەر نزیکتر  لە مرۆڤ شاشەکانە و بەردەوام ئاگاییمان لەسەر شاشەکانە.

کۆمەڵگەی بە شاشەبوو بەتایبەتی لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ڕێگەی مۆبایلەوە تاکێکی مەستبوو بەرهەم دێنێت، تاکێک تا درەنگانی شەو لەگەڵ شاشەی مۆبایلەکەیدا کات بەڕێدەکات. بەگشتیی ئەم تاکە بەشاشەبووانە تووشی شڵەژانی سایکۆلۆجیی دەبن، بەهۆی تێکچوونی سیستەمی خەو و پاراستنی نهێنییەکانی ناو شاشەکانیان. بەگشتیی تاکی بەشاشەبوو تاکێکی شڵەژاو و گۆشەگیرە، زۆرکات ئەم تاکانە بەرەو خەمۆکی و نەخۆشیی دەروونیی دەچن.

تاکی بەشاشەبوو تاکێکی تەمبەڵە و بەردەوام فێری بیرکردنەوە کورتەکان دەبێت. شاشەکان بەتایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی کورت دادەبەزێنن، ئەمەش تاک فێری خوێندنەوە کورتەکان دەکات. بۆیە زۆرینەی ئەوانەی بەشاشەدەبن ڕقیان لە کتێبە، چونکە کتێبەکان درێژن و فیکر دەجوڵێنن.

کۆمەڵگەی کوردی لەبەردەم دیاردەی بەشاشەبووندایە و کاری سۆسیۆلۆجیستەکانە ڕەهەندەکانی ئەم دیاردەیە شیکار بکەن. مەترسی کۆمەڵگەی بەشاشەبوو لەوەدایە کە تاکەکانی گرنگی بە بابەتە لینجەکانی وەک فەلسەفە و فیکر و سۆسیۆلۆجیا نادەن، بەڵکو مەست دەبن بە بابەتە تەرفیهییەکان، ئەو بابەتانەی پێویستییان بە بیرکردنەوەی قوڵ نییە. دەسەڵاتی سیاسیی خۆسەپێن خۆشبەختە کاتێک خاوەنی کۆمەڵگەیەکی بەشاشەبوو دەبێت، چونکە شاشەکان تاڕادەیەکی باش رۆحی ناڕەزایی سەر شەقام دەکوژن، بینیمان لەخۆپیشاندانەکان نیوەی ناڕازی سەرشاشەکان لەشەقام نەبوون. بەگشتیی شاشەکان ئاڕاستەکەری ڕەفتاری تاکەکانن.

شاشەکان سوودی خۆیان هەیە و ئێمە باسی مەستبوون بەشاشەکانەوە دەکەین وەک دیاردەیەکی سۆسیۆلۆجی، دەکرێت ماوەیەکی دیاریکراو شاشەکان بەکار بێنین نەک زەواجیان لەگەڵدا بکەین. لەپاڵ شاشەکاندا کتێبێک بخوێنەوە و لەدەریا قووڵەکاندا مەلە بکە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوکردنی نیساب کۆبوەوە "ئەمڕۆ دوا بزمار لەتابوتی ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ هەرێم درا"
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×