کۆتایی مێژو یان شەڕی ئایدۆلۆجییاکان؟

ئارام قادر حەمەسور
  2019-04-12     2171

سەرمایەداری Capitalism سیستەمێکی ئابوریی جیهانییە، کەتیایدا تاک پشت بەخاوەندارییەتی تایبەت و دەست تێوەرنەدانی دەوڵەت دەبەستێت، لەم سیستەمەدا تاک هەموو شتێ دەکات لە پێناو قازانجی تایبەتدا. لەسەرمایەدارییدا وەک نیچە گوتی کەمینە خەنی و زۆرینە گەنین. واتا جیاوازییە چینایەتییەکان زۆر گەورە دەبن. 
ئەو وڵاتانەی سیستەمی کۆمەڵایەتییان لێبڕاڵە زیاتر سەرمایەدارن لەڕوی سیستەمی ئابورییەوە، ئێستا ئەمریکا لەسەروی وڵاتانی سەرمایەدارییە. ئەم سیستەمەش کۆتایی مێژوو نییە، قەیرانە ئابورییەکانی ساڵانی سی و ساڵی۲۰۰٨ کەتوشی بانکەکان بوو پێمان دەڵێت ئەم سیستەمە کۆتایی مێژوو نییە و کامل نییە. ڕەخنەگرانی گەورەی ئەم سیستەمە، کارڵ مارکس و ئەنگلس و ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ...

مارکس زۆر قسەی لەسەر کرد و پێی وابوو سەرمایەداری بەردەوام لەسەر ماندوبوونی کرێکاران دەژیات، دیکتاتۆری پڕۆلیتاریاش لەسەر لاشەی سەرمایەداری دروست دەبێت. کەواتە کاپیتاڵیزم بریتییە لە دەستەبەرکردنی قازانج بە ئازادی کە تیایدا دەوڵەت تەنیا ڕۆڵی چاودێر دەبینێت و دەست لەکاروباری بازاڕ نادات.
کتێبی کۆتایی مێژووی فرەنسیس فۆکۆیاما لەم چوارچێوەدایە، کە دوای کەوتنی دیواری بەرلین لەساڵی ۱۹٨۹ لیبڕالیزمی  بەکۆتایی مێژووی مرۆڤ دانا.

سۆسیالیزمsocialsm مارکس ئەم قۆناغە بە قۆناغی دوای کاپیتالیزم و پێش کۆمۆنیرم دادەنێت، کەتیایدا بەشێک لە یەکسانییەکان بۆ کرێکاران دەگەڕێتەوە، لەم قۆناغەدا دەسەڵاتی دەوڵەت دەمێنێت بەڵام کەمدەکرێتەوە، لێرەدا هەرکەسە و بەپێی توانا و پێداویستی خۆی دەبێت. ئەم قۆناغە دەیەوێت نایەکسانییەکانی سەرمایەداری کەم بکاتەوە، مارکس پێیوایە لەم قۆناغەدا سەرمایەداری کاڵدەبێتەوە و بەرەو کۆمۆنیزم دەچێت، لەکۆمۆنیزمدا دەوڵەت بوونی نامێنێت و خاوندارییەتییش نامێنێت. بەڵام وڵاتانی سۆشیالیزم هیچیان نەیانتوانی بگوازنەوە بۆ قۆناغی کۆمۆنیزم و نەمانی دەوڵەت و نەمانی چینەکان، ئێستا وڵاتانی چین و ڕوسیاش سەرمایەدارین لەڕووی سیستەمی ئابوری.

کەواتە کۆمۆنیزم وەک یۆتۆپیا مایەوە و جێبەجێ نەکراو نەبوو بەکۆتایی مێژوو.
بەهەمان شێوەش چەندین  فیکر و دین و ئایدۆلۆجییای تریش خۆیان بەکۆتایی مێژوو دانا، بەڵام لەکۆتاییدا نەبوونە کۆتایی مێژوو بەڵکو تەنیا بۆشاییەکی مێژوویان پڕکردەوە. وەک هیگڵ لە شۆڕشی فەڕەنسی ساڵی ۱۷٨۹ دەوڵەتی نەتەوەیی بەکۆتایی مێژوو دانا. دیاریکردنی کۆتایی مێژوو فاشیزمە و ئەوانی تر دەسڕێتەوە. چونکە ئەمە تەنیا شەڕی ئایدۆلۆجییاکان بووە. هیچ ئایدۆلۆجییایەک بەتەنیا ناتوانێت بەهەشت درووست بکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×