فیل یەک فەردە شەکری دزی، مێرولە یەک ده‌نکە شەکری دزی

ئارام قادر حەمەسور
  2021-02-19     1256

بوو بەهەرای ڕاگەیاندن، تا ڕۆژنامەکان نووسییان مافیای شەکردزین دەستگیرکران.

بەراستی مێروولە درایە دادگا بە تۆمەتی دزینی فەردە شەکرەکە، بەڵگەی تاوانبارکردنیشی دەستبەسەرداگرتنی ئەو دنکە شەکرە بوو کە لای بوو.

بێگومان فەردە شەکرەکە لای فیل بوو، کەس نەیبینی بوو چونکە لە شوێنێکی بەرز لەسەر پشتی خۆی شارد بوویەوە، تەنانەت ئەگەر بشیان بینیبا کەس ئازایەتی ئەوەی نەدەکرد کە دەستی بەسەردا بگرێت و فیل دەستگیر بکات.

مێروولە لە پێناو هێنانەدی دادگەریی و دادپەروەریی و پاککردنەوەی کۆمەڵگا لە دزەکان، دادگایی کرا و سزا درا.

فیلیش لەسەرەتای هەموو ڕەمەزانێک دنکە شەکران لە فەردە دزراوەکە وەک خێرات دابەش دەکات بەسەر هەژار و نەداران، هەموو کەسێک دوعای تەمەن درێژی بۆ دەکەن و شاهێدی بۆ دەدەن کە کەسێکی بەخشندەیە و ئاگای لە بارودۆخی هەژاران هەیە، هەموویان ئەویان لەبیر کردووە کە تاونباری گەورە و دزی فەردە شەکرەکە  ئەو بووە نەک مێروولەی داماو.

 بەڵام بۆمیللەتی گەمژە هەر فیلەکان ڕاستن و خاوەنی چاکە و خێراتن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×