بشکێ بەڵام مەبەزە

ئارام قادر حەمەسور
  2020-05-09     1388
هەمینگوای لە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریادا دەڵێت؛ دەکرێت مرۆڤ تێک بشکێت، بەڵام ناکرێت ببەزێت.
وەک چۆن لە جەنگی دووەمی جیهانیدا کاتێک هیتلەر لەندەنی بۆردوومان دەکرد، بەپەلە بەچەرچڵی سەرۆک وەزیرانیان گوت؛ لەندەن بۆردوومان کرا. چەرچڵ گوتی؛ جارێ تابلۆکەم دەکێشم با تەواوی بکەم.
دواتر بینیمان چۆن چەرچڵ سەرکەوت.
ئابراهام لینکۆڵنی سەرۆکی ئەمریکا، كوڕی پیاوێك بوو كاری پینەچییەتی پێڵا و بۆیاخكردنی پێڵاوی دەكرد.
ئەو ڕۆژەی لینكۆڵن سوێندی خوارد بۆ سەرۆکی ئەمریکا و ویستی یەكەم وتار بدات، كاتێك چویە سەر سەكۆی وتاردان. یەكێك لەئەندامانی ئەنجومەن هاواری لێهەڵسا و بەدەنگی بەرز ووتی:
لینكۆڵن تۆ كوڕی پیاوێكی پینەچی و بۆیاخچیت، چۆن دەبێت كەسێكی وەك تۆ ببێتە سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا؟
لینكۆڵن بێ‌ ئەوەی نیگەران بێت، دەستیكرد بە پێكەنین و وتی: من شانازی بەباوكمەوە دەكەم، پێڵاوی بۆ خەڵك دەدوری بۆئەوەی بەپێی پەتی نەچنە دەرەوە، پێڵاوی بۆیاخدەكرد بۆئەوەی شێوەی مرۆڤەكان جوان بنوێنێت.
کاتێک گاندی ڕابەری هیندستان داوایەک پێشکەشی دادگا دەکات لە لەندەن، لەشەرمان قاچی دەلەرزێت و دەکەوێت، بەڵام دواتر بەکێشە پەنجا کیلۆییەکەی 300ملیۆن هیندی دژی ئینگلیزی دەجووڵێنێت.
ژیان وایە، دەکرێت ڕەخنەکان بکەیتە پلیکانە و باڵات بەرزتر بێت و بەرزتر بڕوانیت. بۆ ئەوەی بگەیتە بەهار دەبێت زستان ببڕیت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×