لە یۆتۆپیاوە بۆ دیستۆپیا

ئارام قادر حەمەسور
  2022-02-26     238

سەرمایەداری Capitalism سیستەمێکی ئابوریی جیهانییە، کە تیایدا تاک پشت بەخاوەندارییەتی تایبەت و دەست تێوەرنەدانی دەوڵەت دەبەستێت، لەم سیستەمەدا تاک هەموو شتێ دەکات لە پێناو قازانجی تایبەتدا. لەسەرمایەدارییدا وەک نیچە گوتی کەمینە خەنی و زۆرینە گەنین. واتا جیاوازییە چینایەتییەکان زۆر گەورە دەبن.

ئەو وڵاتانەی سیستەمی کۆمەڵایەتییان لێبڕاڵە زیاتر سەرمایەدارن لەڕووی سیستەمی ئابورییەوە، ئێستا ئەمریکا لەسەروی وڵاتانی سەرمایەدارییە. ئەم سیستەمەش کۆتایی مێژوو نییە، قەیرانە ئابورییەکانی ساڵانی سی و ساڵی۲۰۰٨ کەتوشی بانکەکان بوو پێمان دەڵێت ئەم سیستەمە کۆتایی مێژوو نییە و کامل نییە. ڕەخنەگرانی گەورەی ئەم سیستەمە، کارڵ مارکس و ئەنگلس و ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ بوون.

مارکس زۆر قسەی لەسەر کرد و پێی وابوو سەرمایەداری بەردەوام لەسەر ماندوبوونی کرێکاران دەژیات، دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریاش لەسەر لاشەی سەرمایەداری دروست دەبێت. کەواتە کاپیتاڵیزم بریتییە لە دەستەبەرکردنی قازانج بە ئازادیی کە تیایدا دەوڵەت تەنیا ڕۆڵی چاودێر دەبینێت و دەست لەکاروباری بازاڕ نادات.

کتێبی کۆتایی مێژووی فرەنسیس فۆکۆیاما لەم چوارچێوەدایە، کە دوای کەوتنی دیواری بەرلین لەساڵی ۱۹٨۹ لیبڕالیزمی بەکۆتایی مێژووی مرۆڤ دانا.

سۆسیالیزمsocialsm مارکس ئەم قۆناغە بە قۆناغی دوای کاپیتالیزم و پێش کۆمۆنیرم دادەنێت، کەتیایدا بەشێک لە یەکسانییەکان بۆ کرێکاران دەگەڕێتەوە، لەم قۆناغەدا دەسەڵاتی دەوڵەت دەمێنێت بەڵام کەمدەکرێتەوە، لێرەدا هەرکەسە و بەپێی توانا و پێداویستی خۆی دەبێت. ئەم قۆناغە دەیەوێت نایەکسانییەکانی سەرمایەداری کەم بکاتەوە، مارکس پێیوایە لەم قۆناغەدا سەرمایەداری کاڵدەبێتەوە و بەرەو کۆمۆنیزمCommunism دەچێت، لە کۆمۆنیزمدا دەوڵەت بوونی نامێنێت و خاوندارییەتییش نامێنێت. بەڵام وڵاتانی سۆشیالیزم هیچیان نەیانتوانی بگوازنەوە بۆ قۆناغی کۆمۆنیزم و نەمانی دەوڵەت و نەمانی چینەکان، ئێستا وڵاتانی چین و ڕووسیاش سەرمایەدارین لە ڕووی سیستەمی ئابووری. ستالین و لینین و ماوتسی تۆنگ لە سەر یۆتۆپیاکانی مارکس و سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم، ملیۆنان مرۆڤیان هاڕی. کەواتە کۆمۆنیزم وەک یۆتۆپیا مایەوە و جێبەجێ نەکرا و نەبوو بە کۆتایی مێژوو.

بەهەمان شێوەش چەندین فیکر و دین و ئایدۆلۆجییای تریش خۆیان بە کۆتایی مێژوو دانا، بەڵام لەکۆتاییدا نەبوونە کۆتایی مێژوو بەڵکو تەنیا بۆشاییەکی مێژوویان پڕکردەوە. وەک هیگڵ لە شۆڕشی فەڕەنسی ساڵی ۱۷٨۹ دەوڵەتی نەتەوەیی بەکۆتایی مێژوو دانا. دیاریکردنی کۆتایی مێژوو فاشیزمە و ئەوانی تر دەسڕێتەوە. چونکە ئەمە تەنیا شەڕی ئایدۆلۆجییاکان بووە. هیچ ئایدۆلۆجییایەک بەتەنیا ناتوانێت بەهەشت درووست بکات.

ئایدۆلۆجیاکان کە بانگەشەی بەهەشت(یۆتۆپیا)یان دەکرد، بوونە دۆزەخ(دیستۆپیا).

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×