ئەسپەکەی تەڕوادەو پاژنەی ئەخێل

ئارام قادر حەمەسور
  2021-04-06     1004
لەفیکردا چەند چیرۆک و ڕووداوێک هەن، بەردەوام لەگەڵ ڕۆژگاردا خۆیان دووبارە دەکەنەوە یان هاومانای ئەو چیرۆک و ڕووداوانە وەردەگرن. لەفیکری سیاسییدا ئەسپەکەی تەڕوادە و پاژنەی ئەخێل مانا و ڕەهەندی سیاسیی وەردەگرن.

هۆمیرۆسی یۆنانی لە کتێبی (ئیلیادە و ئۆدیسە)دا چیرۆکی ئەسپەکەی تەڕوادە دەگێڕێتەوە. ئەسپارتە یۆنانییەکان بۆ ماوەی دە ساڵ شەڕیان لەگەڵ قەڵای تەڕوادە کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. دواتر ئەسپارتە یۆنانییەکان ئەسپێکی گەورەیان لەدار درووستکرد و پڕیان کرد لە جەنگاوەری ئازای خۆیان، ناردییان بۆ ناو قەڵای تەڕوادە. دواتر پادشای تەڕوادە ڕازیکرا بە وەرگرتنی ئەسپەکە.
 ئەسپە لە دار درووستکراوەکەیان هێنایە ناو قەڵاکە، دواتر جەنگاوەرانی ئەسپارتە لە ئەسپەکە هاتنەدەر و تەواوی قەڵای تەڕوادەیان گرت. بەمەش فێڵی ئەسپارتەکان سەرکەوت و ئەسپەکەی تەڕوادە بوو بەڕەمزی فێڵ و سەرکەوتن.

ئەسپەکەی تەڕوادە لەفیکری سیاسییدا هێمایە بۆ بردنەوەی سیاسیی لەڕێگەی فێڵ و بەکارهێنانی هێزێک یان کەسێک بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکاندا.

پاژنەی ئەخێل ئەفسانەیەکی گریکییە و ئاماژەیە بۆ خاڵی لاوازی کەسێک یان دەزگایەک، لەم ڕێگایەوە بە تێچوونێکی کەم دەکرێت کەسەکە یان دەزگاکە لاواز بکرێت. ئەخێل جەنگاوەرێکی ئەسپارتەی یۆنانییە و دایکی بەکۆرپەیی دەیخاتە ڕووبارێکی سیحرییەوە تا پارێزراوبێت، ئەخێل دەبێتە سەربازێکی ئازاو لەشەڕەکاندا ناکوژرێت و ناپێکرێت. لەکۆتاییدا و لەشەڕی تەڕوادەدا سەربازێکی تەڕوادەیی زانیاری پێ دەگات و خاڵی لاوازی ئەخێل دەزانێت، دەزانێت ئەخێل کاتێک دایکی خستویەتییە ناو ڕووبارە سیحرییەکەوە ئاو بەر پاژنەکانی پێی نەکەوتووە، چونکە دایکی پاژنەی ئەخێلی گرتووە تا ئاوەکە نەیبات. لەبەر ئەمە پاژنەی ئەخێل نەکەوتۆتە ژێر کاریگەری ئاوە سیحرییەکە و خاڵی لاوازە. سەربازەکە لەپاژنەی ئەخێل دەدات و دەیخات، بەمەش ئەخێلی سیحراوی لەشەڕدا دەکەوێت.

ئەم ئەفسانەیە ھێمایە بۆ لێدانی نەیارەکان لەڕێگەی دیاریکردنی خاڵی لاوازەوە، لەم ڕێگایەوە بە ئاسانی دەتوانرێت بەرامبەر لاواز بکرێت.
 لە فیکری سیاسییشدا پاژنەی ئەخێل پێمان دەڵێت بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی دەسەڵات بەئاسانی دەبێت خاڵی لاوازی دەسەڵات دیاری بکرێت.

لەناو دونیای سیاسیی ئێمەشدا دەکرێت ئەم دوو ڕێگەیە پەیڕەو کرابن و پەیڕەو بکرێن. بینیمان زۆر لەهێزه سیاسییەکان ئەسپێکی تەڕوادەیان لەناو هێزەکانی تردا هەبووە، ئەم ئەسپە لەکاتی پێویستدا بەکارهاتووە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان لەکەدارکردنی هێزەکە. یان پاژنەی ئەخێلی یەکتریان کردۆتە نیشانە بۆ لاوازکردن و کوشتنی یەکتری.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×