وتاری ڕاقی لەسوێندی گەورەدا کرداری دەوێ

فارس نەورۆڵی
  2019-06-10     796
وتارەکەی  سەرۆکی ھەرێم لەڕێوڕەسمی سوێند خواردنەکەیدا، ڕەھەندی جیاجیای لەخۆگرتبو، دەکرێ بڵێین وتارەکە پرسیارەکانی فەلسەفەی سیاسی تێدا بوو لەھەمانکاتدا، نەخشەکانی زانستی سیاسی دیاری کردبو   لەبەرئەوە، بۆیەکەم جارە لەکاتێکی وائاڵۆزی سیاسی لەناوچەکەدا، لەمەراسیمێکی ئاوا ڕاقی دا  بتوانرێ  ھەمولایەنە دژبەیەکەکان وبیروبۆچونە جیاوازەکان لەسەرئاستی جیھان و ناوچەکەو عێراق و کوردستان  کۆکرێتەوە و پەیوەندییە نائاساییەکانی لایەنەکان ئاسایی کرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ھەرێم لەوتارەکەیدا ئاماژەی بەکۆمەڵێ چەمک و گیروگرفت وبابەتی بنەڕەتی دا، کەدەکرێ ھەرچەمکێکی بەجیا ڕاڤەی بۆبکرێت، بۆیە ناکرێ تەنھا لەوتارێکدا قسە لەسەر کۆی وتارەکەی بکرێت، بۆیە لێرەدا تەنھا تیشک دەخەمەسەر چەند لایەنێک لەوتارەکە، یەکێک لەوبابەتانە قبوڵکردنی جیاوازییەکانە لەپرۆسەی دیموکراتی دا  بۆیە سەرۆک سوپاسی ئەوانەی کرد دەنگیان پێداوەو ئەوانەی دەنگیان پێنەداوەو ئەوانەش نەچونە ھۆڵی پەڕلەمان، ئەم سوپاسە مانای بڕوابون بەدیموکراتی وقبوڵکردنی جیاوازییەکانە بەگیانی وەرزشی وچەن مانای دیکە، ئەمەش جەوھەری کاری سیاسی نێچیرەوان بارزانی یە بۆ بەدەسھێنانی ڕێکخستن وھاوسەنگی ویستەجیاوازەکان، لەلایەکی دیکەوە وتارەکەی بیرکردنەوەیەکی (دیکارتی) تێدا ڕەنگیدابویەوە، چونکە جەختی لەسەر بیرکردنەوەو ئەقڵانی بون کردوەتەوە، ئەم بیرکردنەوە دیکارتی یە بۆئێمەی کورد زۆر پێویستە چون باس لەبون دەکات  بیرکردنەوەش بۆ ھەمو بونێک ترسناکە پێویستی بەئەقڵانییەت و بوێری ھەیە، ئەمەش (لەکۆجیتۆی زاتی خۆتدا)، ئەم مەسەلەیە ئەوە لەسەرۆکی ھەرێم دەخوازێ بگەڕێت بەدوای ئەوکەسانەدا کەتوانای بیرکردنەوەی ئەرێنییان ھەیە بۆچاکەی گشتی و بەرژەوەندی باڵای  وڵات. لەجێگایەکی دیکەی وتارەکەی سەرۆکدا ھاتوە بەجیھانبینییەکی (مەزدەکی) داوا دەکا دوربکەوینەوە لەڕق و تۆڵەو توندوتیژی و دەمارگیری و خاوەندارییەتی   ھەریەک لەوانە مانای تایبەتی و کێشەی تایبەتی بەدوای خۆیدا دەھێنێ، لەلایەکی دیکەوە  لەوتارەکەدا گەشبینییەک وھیوایەک دەدا بەکوردستانیان بۆ ئایندە   ھەنگاو ھەڵگرن،  ئەم  ھیوایە دروست لەنامەکەی (مارتن  ھایدگەر) دەچێت کەدەڵێ  (لەئێستادا ھەموان بیر لەئاوابون دەکەنەوە  بەڵام ئێمەی ئەڵمانی نابێت بکوژێینەوە وئاوابین لەبەرئەوەی ھێشتا ئێمە ھەڵنەھاتوین، بەرلەوەی ھەڵبێین پێویستە  شەوتێپەڕێنین). لەوتارەکەی سەرۆکدا بەھەمان ناوەڕۆک وبەشێوازێکی دیکە بەژور دەڵێ چاوەڕێی ھەڵھاتنی خۆربن،  دواجار سەرۆک ئاماژە بە دەردەکوشندەکەی کورد دەکات وچارەسەری دەخاتەڕو دەڵێ (ئێمە یەک خۆرو یەک ئاسمان و یەک زەوی ویەک چارەنوسمان ھەیە، من ھەوڵدەدەم سەرۆکی ھەرێم  سەرۆکایەتی ھەمو کوردستانیان بێت) ئەمەش دەبێ بزانین جیاوزییەکانمان جوانمان دەکات ، بۆیە دەبێ جیاوازییەکانمان ببێتە ھۆی بەھێزیمان، نەک پەرتەوازەیی، بۆیە سەرۆک داوای تێپەڕاندنی  قۆناغی ناجۆری بۆ بیری جیاواز، بۆ ئامانجی ھاوبەش، کە ئەمە چارەسەری نەخۆشییە کوشندەکەی کوردە، بۆیە دەکرێ ئەم وتارەی سەرۆکی ھەرێم  بکرێتە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بەبیرکردنەوەی نوێ  ومانیفێستی ئاشتەوایی و یەکخستنەوەی ماڵی کوردی و بەئەقڵییەتێکی نوێ و ڕێگایەکی نوێ ئەمەش، لەو وتارە  ڕاقییەدا چارەسەری بۆدانراوە، بەڵام وتاری ڕاقی کرداری ڕاقی دەوێت، بەکردارکردنی وتارەکەی سەرۆک نێچیرەوان، ھاوکاری ھەمەلایەنەی دەوێ لەسەرئاستی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئەکادیمی ومیدیایی وفیکری وڕۆشنبیری و سەربازی ، کەلەئاستی کۆمەڵگەی کوردستانیدا بێت بۆھاوکاری وبەکردارکردنی وتارەکەی سەرۆک،  دڵنیام نێچیرەوان بارزانی بۆ خۆی لێبڕاوانەو لیبراڵانە بۆبەکردارکردنی وتارەکەی درێغی ناکات بۆخزمەتێکی ڕاقی بۆچاکەی گشتی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×