گەمەی پێکنەھێنانی حکومەت

فارس نەورۆڵی
  2019-04-04     770
ئەگەربڕیاربێت لەدنیای دیموکراتی و سیستەمی دیموکراتی دابژین و پێکەوە ، گەمەی دیموکراتی بەڕێوە بەرین دەبێ ڕێسایەک بۆڕێکخستنی بەڕێوەبردنی گەمەکان دابنێین ،کەبڕیارە پێکەوە بژین دەبێ یاسایەک بۆ ئەوجۆرە ژیانەھەبێت،  کە تێیدا دەژین و ڕەچاوی چاکەی گشتی بکەین ، چونکە یاسا وەزیفەیەکی شەرعی ھەیە کە بریتییە لەڕێکخستنی کۆمەڵگا، بەتایبەتی میللەتێکی وەک کورد دەبێت لەگەمەی سیاسی نێوان ھێزە سیاسییەکان زۆر ھەستیاربێت چونکە لەقۆناغێکی ھەستیاردایە.

 ئێستا بابەتی گەرم مەسەلەی پێکھێنانی حکومەتە کە لە دوای ھەڵبژاردنەکانەوە گفتوگۆکان دەستی پێکردوە، ھەمولایەکیش دەزانین ڕێژەی کورسی لایەنەکان چەندە، ئیتر لەژیانی دیموکراتیدا زۆرینە نەخشە ڕێگا دیاری دەکات، دیاریشە پارتی ھێزی یەکەمە  کەچی ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆکان ئەنجام نادەن بەدەستەوە، ئەمەش بەھۆی کەم و زۆری پشکەکانەوە  یاخود خەیاڵی پەنجا بە پەنجا، بەردەوامی ئەم شێوازە لە گفتوگۆ وادەکات خەڵک متمانەی بەدەنگدان نەمێنێت، ئاخر خەڵک پرسیاردەکات، کەدەنگدان سەنگی مەحەک نەبێت ھەڵبژاردن بۆچی، بۆبەشداربین لەھەڵبژاردن ، چونکە ئەوە ھێزە سیاسسیەکانن  ھۆکارێکی یاریدەر دەبن، بۆدروستکردنی متمانە بۆبەشداربونی ھاوڵاتیان لەپرۆسەی سیاسی.

ئەوەی سەرەوە  یەکێکە لەمەرجەکانی، بنیاتنانی دیموکراتی جێگیر  بەھۆی گرنگی ڕۆڵی حیزبەکان، لەبنیادنانی دیموکراتی   بەڵام ئەگەر حیزبەکان ، لەپێوەرەکانی دیموکراتی  دەرچن ، ئیتر ھاوڵاتی،  چی بڕوایەکی بەھەڵبژاردن بمێنێت ، لەکاتێکدا چەپ و ڕاست و ناوەڕاست باس باسیان دیموکراتی  و بەرژەوەندی گشتییە ، بەڵام  واقع بۆ بەرژەوەندی حیزبییە.

 ئەگەر دورلە دیدی حزبی سەیری گفتوگۆکان بکەین ، پارتی سەرەڕای ئەوەی کە ھێزی یەکەمە بەڵام لەبەر ئەوەی واقیعی حاڵ دەخوێنێتەوە لە پشکی خۆی دەستی ھەڵگرتووە و بەخشیویەتی بەلایەنەکانی دیکە ، کەبەلای منەوە ئەمە کارێکی حەکیمانەیە وجۆری تێگەشتنی پارتی بۆ دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان نیشان دەدا  وەک (کانت) بڕوای وابوو (ھۆشەکانمان جۆری تێگەشتنمان بۆ واقیع  پێکدەھێنێ)، ئەمەش دروستی تێگەشتنی پارتی نیشان دەدا.

 لەلایەکی دیکەوە ئەم گفتوگۆ و مشتومڕەی لەسەر پێکھێنانی حکومەت  حاڵەتێکی دروستە  وەک وەرزشێک بۆ دەربازبوون لەپەتای توندوتیژی لەھەمانکاتدا دەکرێت ئەم گفتوگۆیانە ببنەھۆی کرانەوەی لایەنەکان بۆئەوەی ، ببێتە ھۆی لەدایک بوونی دیدێکی نوێ بۆسیاسەت بۆ پێکەوە ھەڵکردن و پێکەوە ژیان  بەڵام گفتوگۆکان ، بیزەنتی نەبێت  دواجاردەکرێ ھەریەکە و ڕێگای خۆی بیرکردنەوەی خۆی ، ئەزمون بکات   بەمەرجێ خاڵی ھاوبەش گەڵاڵە ببێت لامان ، گەر نەگەینە خاڵی ھاوبەش ، واتە کورتبینی لە سیاسەت و ناڕێک و پێکی لەژیان ، (ھێربێرت مارکۆزە) دەڵێ: (ھەموکۆمەڵگایەکی ڕێک و پێک پێویستی بەھێزێک ھەیە کە لە لایەن ھەمویانەوە پەسەندکرابێت) ، بۆ ئێستای کورد ئیرادەی خەڵک خاڵی ھاوبەشە ھێزی ھاوبەشە کە لە سندوقەکانی دەنگدان دەریانبڕی  .

کەواتە چیتر پێویست ناکات یاری بەکات بکرێت دەرونی خەڵک ماندوترکەین ئەگەر لایەنەکان خەباتیان بۆ دیموکراتی کردوە دەبێت پابەند بن بە پێوەرەکانی دیموکراتی ، لەم گەمەی گفتوگۆیەدا قوربانیدان باشترە لەتێکچونی ڕەنگی تابلۆکە ، پێشموایە پارتی و یەکێتی بۆزەمەنێکی دیکە پێویستیان بەیەک ھەیە بۆ شێوازی بەڕێوەبردن  ئیتر دەکرێت ناویشی بنێین ڕێککەوتنی دەفعی بەڵا  کەواتە پێویستە گەمەی پێکنەھێنان بگۆڕن بۆ بەرنامەی پێکھێنانی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×