پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستی بەدۆستایەتییە نەك فرۆشتنی ویژدان

سەید عەتا
  2019-09-17     1459
                                        
له‌مێژه‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ژێرچه‌پۆكی داگیركه‌راندا ده‌ناڵێنێت و دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر چوار ووڵاتدا، هه‌میشه‌ پێگه‌یه‌كی گونجاو بوه‌ بۆ كێشمه‌كێشی وڵاتانی دراوسێ و زلهێزه‌كانی جیهان ، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش له‌پێناو مانه‌وه‌ و پاراستنی كلتور و زمان و نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زی خۆی له‌به‌رگری كردندا بوه‌ هیچ كاتێك ئاماده‌ نه‌بوه‌ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بدا ، تەنها ئەوەندەشی پێكراوە خۆی بپارێزێت نەیتوانیوە دەوڵەتێك بۆ خۆی دروست بكات ، نەپساوە لەدەست ئازارو كوشتن و ڕاوەدونان و قڕ كردن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتر هێزی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی به‌نێڵه‌ و كڵپه‌كردنه‌وه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ هه‌نگاوی ناوه‌ ، میله‌تێك بوه‌ له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا و داوای مافی چاره‌نوسی كردوه‌ ، جه‌لاده‌كان چه‌ند ڕۆڵه‌كانی له‌زینداندا ئاخنیبێ ئه‌وه‌نده‌ زیاتر گورزی كوشنده‌ی ئاراسته‌ كردون بۆتۆڵه‌ كردنه‌وه‌ ، لای ڕون بوه‌ كه‌ داگیركه‌ر فێر نه‌بوه‌ مافی كه‌س بدات به‌ڵكو ئه‌بێت بسه‌نرێت، ئه‌مڕۆ بونی قه‌واره‌یه‌كی كوردی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ئاسانی هه‌زم ناكرێت له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانی گه‌وره‌وه‌ بەم شێوە ئازادیەی كەدەبینرێت ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وان له‌ یه‌كگرتندان له‌ئاست ئه‌م هه‌رێمه‌دا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه‌ حه‌وانه‌وه‌ی نەتەوەیەكی تێدا به‌دی ده‌كرێت ، هه‌رچه‌نده‌ له‌كاروباره‌ سیاسیه‌كانی تریاندا به‌هیچ پێوه‌رێك یه‌ك ناگرنه‌وه‌ دژی یه‌كترین هەمیشە دژن ، لێره‌وه‌ كارگه‌لێكی گرنگتر خۆی ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر واقیعی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌دا كه‌ ئه‌وه‌ش بریتیه‌ له‌گرنگیدان به‌چه‌مكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی .       به‌شاره‌زابونمان له‌و چه‌مكه‌ ده‌توانین خۆمان ئازاد بكه‌ین له‌ژێرچه‌كوشی داگیركه‌راندا سه‌روه‌ری    خۆشمان بپارێزین ، ئه‌گه‌ر ئه‌منی قه‌ومی مانای ڕزگار بون بێت ، خۆ مه‌ترسی زیاتر ڕو له‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ ده‌كات كه‌واته‌ ئه‌و سنوره‌ سیاسیه‌ی تێیدا ده‌ژین ناجێگیره‌ ، ئه‌گه‌ر لێره‌وه‌ وێنای بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین ، بێگومان ترسه‌كان باڵیان به‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌رێمه‌كه‌ماندا كێشاوه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌و نائارامیه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌خه‌ی گرتوین ، كه‌واته‌ ئه‌منی قه‌ومی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بوه‌ته‌وه‌ كه‌ دڵنیانین چاره‌نوس به‌ره‌و كوێمان ده‌بات ، ئه‌م كارگه‌لانه‌یه‌ وای كردوه‌ باسكردن له‌ده‌وڵه‌تی كوردی كوفره‌ و لێخۆش بونی نیه ‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی فه‌رامۆش كردن و په‌راوێزخستنی ڕۆڵی ئه‌م گه‌له‌ ئه‌ده‌ن له‌ساحه‌ی سیاسیدا.                                                                               
ئێسته‌ سه‌ركرده‌ دیپلۆماتكاره‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ روبه‌ڕوی پیلانه‌ داڕێژراوه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ده‌بنه‌وه‌ ، كه‌ پێویسته‌ موراعاتیشیان بكه‌ن بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه‌و  ڕوبه‌ڕونه‌بونه‌وه‌ی شه‌ڕێكی تری سه‌پاوی داگیركاری وەك 16 ئۆكتبەر، بەتایبەتی كوردانی ڕۆژئاوا كەتوركیا و سوریا و دوژمنی نێودەڵەتی داعش و ئێران سەرقاڵی پاكتاوكردنیاینن، پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كوردی به‌هیچ جۆرێك سازش نه‌كه‌ن له‌سه‌ر بچوكترین مافی نه‌ته‌وه‌یی ، چونكه‌ هه‌میشه‌ وان له‌كه‌میندا بۆیان ، دروستكردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ی باشور ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌رێمه‌كانی تری بێزار كردوه‌ ، به‌رده‌وامی و به‌ره‌پێش چونمان به‌مه‌ترسیه‌كی زه‌به‌لاح داده‌نێن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ، باشوری كوردستان بوه‌ته‌ هانده‌ری كورده‌كانی تری وڵاتانی ئێران و سوریا و توركیا بۆ به‌هێزكردن و قوربانی دان له‌پێناو ئازادی و وه‌رگرتنی مافی خۆیان یان هاوشێوه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت ، پێویستە كوردانی پارچەكانی ترمان هاوكارمان بن موراعاتی ئەم هەستیاریەمان بكەن ، له‌م بارگرژیه‌دا ئه‌ركی سه‌رشانی په‌رله‌مانە  گوشاربخاتە سەردەسەڵات كه‌ مافی ژیانی هاوڵاتیان وداوا و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر دەستەبەربكات ، ئه‌و هێزه‌ بەرگریەی كه‌ خۆیان به‌خاوه‌نی ده‌زانن ته‌نها هاوڵاتیانه‌ ، كه‌واته‌ ئه‌ركی سەرەكیانە به‌وپه‌ڕی هێمنی و به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵیاندا ، بەردەوام بن لەچاكسازی پاكسازی بەتایبەتی میری نوێی هەرێمەكەمان ، گه‌لی كوردستان وشیاری سیاسیان له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌ ، خاڵه‌ ورده‌كانیش ده‌خوێننه‌وه‌ هه‌ست به‌مه‌ترسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان ده‌كه‌ن ، حكومه‌تی هه‌رێم و كوردستانیش به‌ مافی خۆیانی‌ ده‌زانن ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش خاوه‌ندارێتی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ به‌هێزه‌ بكات ، به‌یه‌كچاو سه‌یری هه‌موان بكات واز لەشارچێتی و تەكەتول چێتی بهێنێ ، وه‌ڵامی گشت خواسته‌كانیان بداته‌وه‌ مافه‌كانیان پێشێل نه‌كات و له‌خه‌میاندا بژی هەوڵ بدات مافەپاشەكەتەكانیان بۆ بگێڕێتەوە ، ئه‌گەر ده‌سه‌ڵاتی كوردی باشور بتوانێ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات ،ئه‌وكاته‌ ئه‌توانێ (ئه‌منی قه‌ومی خۆی) واته‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت ، له‌وقه‌یرانه‌ی ڕووبەڕوی بوەتەوە ڕزگاری دەبێت . 
زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×