"لەڕێگەی لق‌و مەڵبەندەكانەوە دامەزراندن لەیەکەی هەشتاو حەفتای پێشمەرگە هەیە"
  2024-01-24       2334       

ئا: ئاوێنە

 

ئیسلام چاڵی، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەڕێگەی لقەكانی پارتی و مەڵبەندەكانی یەكێتییەوە، دامەزران لە یەكەی هەشتاو حەفتای هێزەكانی پێشمەرگەهەیە ئەوەش بۆ پڕكردنەوەی میلاكاتی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

 

ئیسلام چاڵی، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەوەی كە ئایا دامەزراندن لە ھێزەکانی پێشمەرگە هەیە یا نا؟ لە نوسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك دەڵێت"بەڵێ دامەزراندن هەیە لە یەکەی ھەشتا، بۆ پرکردنەوەی میلاکی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە."

ئەو ئەفسەرە دەشڵێت"ئەو دامەزراندنەی ئێستا لە ڕێگای لقەکانی پارتییەوە ناوەکان دەنێردرێت بۆ یەکەی ھەشتا، بۆ هەر لقێک ژمارەیەکی دیاریکراو دەستنیشان کراوە. ئەوانەی ئێستا دامەزراون لە سنوری کەرکوک و ھەولێرن، لە ماوەیەکی نزیکدا سنورەکانی تریش دەیانگرێتەوە."

لەبارەی ئەوەی كێن ئەوانەی دادەمەزرێن، دەڵێت، "دەبێت پارتی بێت. پشتگیری لقێکی پارتی هەبێت. واستەی بەرپرسێکی سەربازی هەبێت. لەیەکەی حەفتای یەکێتیش دامەزراندن بە هەمان شێوەی یەکەی ھەشتای پارتییە."

ئەو ئەفسەرە جەختیش دەكاتەوە كە "وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ دەسەڵاتێکی نییە بەسەر دامەزراندن لەناو ھێزەکانی پێشمەرگەدا، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتییەک ھەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێی دەڵێن (بەڕێوەبەرایەتی تاکەکان و خۆبەخشەکان) کە تایبەتە بە دامەزراندن و وەرگرتنی پێشمەرگە بەپێی مەرج و رێنمایی سەربازی."

لە كۆتایی نوسینەكەیدا ئیسلام چاڵی دەپرسێت"ئەگەر دامەزراندن ھەر لە لق و مەڵبەندەکان بکرێت ئیشی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چییە؟"

 

دەقی نوسینەكەی ئیسلام چاڵی، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە:

زۆر کەس دەپرسن، ئایا دامەزراندن لە ھێزەکانی پێشمەرگە هەیە یا نا؟

بەڵێ دامەزراندن هەیە لە یەکەی ھەشتا، بۆ پڕکردنەوەی میلاکی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەو دامەزراندنەی ئێستا لە ڕێگای لقەکانی پارتییەوە ناوەکان دەنێردرێت بۆ یەکەی ھەشتا، بۆ هەر لقێک ژمارەیەکی دیاریکراو دەستنیشانکراوە. ئەوانەی ئێستا دامەزراون لە سنوری کەرکوک و ھەولێرن، لە ماوەیەکی نزیکدا سنورەکانی تریش دەیانگرێتەوە.

کێن ئەوانەی دادەمەزرێن؟

ــ دەبێت پارتی بێت.

ــ پشتگیری لقێکی پارتی هەبێت.

ــ واستەی بەرپرسێکی سەربازی هەبێت.

لەیەکەی حەفتای یەکێتیش دامەزراندن بە هەمان شێوەی یەکەی ھەشتای پارتییە.

وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ دەسەڵاتێکی نییە بەسەر دامەزراندن لەناو ھێزەکانی پێشمەرگەدا، لە کاتێکدا بەرێوەبەرایەتییەک ھەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێی دەڵێن (بەڕێوەبەرایەتی تاکەکان و خۆبەخشەکان) کە تایبەتە بە دامەزراندن و وەرگرتنی پێشمەرگە بەپێی مەرج و رێنمایی سەربازی. ئەگەر دامەزراندن ھەر لە لق و مەڵبەندەکان بکرێت ئیشی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چییە؟

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×