زەریف: ئیسرائیل بۆ شەڕکردن بەدوای بەهانە دەگەڕێت
  2019-09-10       712       

وەزیری دەرەوەی ئێران لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی رەتکردەوە کە وتبووی ‘ئێران لە ناوچەیەکی شاراوەی تاران خەریکی درووستکردنی چەکی ئەتۆمییە’ و رایگەیاند، ''ئیسرائیل بۆ شەڕکردن بەدوای بەهانە دەگەڕێت''. 

ئاوێنه‌: لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە شێوازێکی دیکە رایگەیاند کە ئیسرائیلی خاوەن بۆمبی ئەتۆمی وەکو گورگی درۆزن دەگریت و گرتەڤیدیۆیەکی ٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ی بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە باس لە جبەخانەی ناوەکی ئیسرائیل دەکات.

شایەنی باسە وەزیری دەرەوەی ئێران هەریەکە لە شازادە محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شانشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن زاید، جێنشینی میرنشینی ئیمارات و جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکای بە تیمی -ب وەسفیان دەکات دەڵێت، ''ترەمپ و تیمی-ب تەنها جەنگیان دەوێت لەبەرامبەر گیانی خەڵکی بێبەری و خەرجکردنی ٧ تریلیۆن دۆلار''.

پێشووتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە جەنگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٧ تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە و هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆشی وەرنەگرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×