كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رێككه‌وتنێكی هاوكاری ئابوری له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر واژۆكرد كه به به‌های زیاتر له 1.2 تریلیۆن دۆلار.
ئاوێنە: له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتوه كه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر واژۆكرد كه هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی ئاڵوگۆڕی ئابوری به به‌های لانیكه‌م 1.2 تریلیۆن دۆلار.
هاوكات تره‌مپ ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنی ئابوریی به كۆی گشتی زیاتر له 243.5 ملیار دۆلار له نێوان ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر راگه‌یاند، له‌نێویاندا رێككه‌وتنێكی مێژویی بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌كانی بۆینگ و بزوێنه‌ری فڕۆكه‌ی جه‌نه‌راڵ ئێلیكتریك به هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م گرێبه‌سته مێژوییانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له هاندانی داهێنان و خۆشگوزه‌رانی بۆ نه‌وه‌كان و به‌هێزكردنی پێشه‌نگی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی ئه‌مریكی و دانانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕێگای سه‌رده‌مێكی زێڕینی نوێ.
كۆشكی سپی "هه‌ندێك له‌و گرێبه‌سته پێشه‌نگانه‌ی كه له قه‌ته‌ر ئه‌نجامدراون" بڵاوكرده‌وه كه كۆمپانیای بۆینگ و فڕۆكه‌وانی جه‌نه‌راڵ ئێلیكتریك داواكارییه‌كی مێژویییان له هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر وه‌رگرت كه رێكه‌وتنێكه به به‌های 96 ملیار دۆلار بۆ كڕینی 210 فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ 787 دریملاینه‌ری دروستكراوی ئه‌مریكی و 777 ئێكس كه به بزوێنه‌ری جه‌نه‌راڵ ئێلیكتریك كارده‌كه‌ن.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین داواكاری فڕۆكه‌یه بۆ كۆمپانیای بۆینگ تا ئێستا، و گه‌وره‌ترین داواكارییه بۆ فڕۆكه‌ی «787» تا ئێستا. ئه‌م ڕێككه‌وتنه مێژوییه ساڵانه 154 هه‌زار هه‌لی كار له ئه‌مریكا ده‌ڕه‌خسێنێت كه كۆی گشتی زیاتر له یه‌ك ملیۆن هه‌لی كار ده‌كات له ئه‌مریكا له كاتی به‌رهه‌مهێنان و راده‌ستكردندا.