2025-05-20   243     
وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، "تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 800 ئێزدی لەزیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی تەحریر شامدا ماون لەئیدلب"، دهشڵێت:"زیاتر لەپێنج هەزار کورد لەعەفرین، سەرێکانیو دێرەزور زیندانیکراون".
ئاوێنە: ئاراس جەلال وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، باسی لەچارەنوسی هەزاران کوردی ئێزدیو هاونیشتمانیی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
ئاراس جەلال وتی:"تاوەکو ئەمڕۆ دوو هەزارو 150 کورد چارەنوسیان نادیارە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکرابون".
وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەشی لەسەر دەستی سوپای نیشتمانیی سوریا دەستگیرکراون، پێنج هەزارو 400 هاوڵاتیی سڤیلی کوردن، لەنێویاندا 275 ژنو 250 منداڵ هەن".
ئاراس جەلال ئهوهشى وت:"ئەوانەی لەلایەن داعشەوە بێسەروشوێنکراون زۆرینەیان لەحەلەب، کۆبانێو ڕەققە دەستگیرکرابون، ئەوانەشی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی دیکەوە دەستگیرکراون، لەعەفرین سەرێکانیو گرێ سپی بوە".
زیاتر لهبارهى ئێزدیهكانهوه جهختیكردهوه، "تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لەدوو هەزار ئێزدی بێسەروشوێنن، زۆرینەیان لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە لەساڵانەی 2017 بۆ 2019 دەستگیرکراونو ئێستاش لەئیدلیبن لەسوریا".
ئهوهشى وت:"دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، زیندانییەکان ئازادکران، بەڵام زیندانو زیندانیانی ژێردەسەڵاتی تەحریر شام (هەتەشە) وەکو خۆیان مانەوەو بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە زیاتر لە 800 ئێزدییان تێدایە لەئیدلب".
بەوتەی وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، هەرچەند ئێستا ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری ڕاگوزەری سوریا سەرۆکی پێشوی هەتەشەیە، بەڵام ئیدلب هیچ گۆڕانکاریی لەبەڕێوەبردنیدا ڕوینەداوەو هەمان سیستمو گروپی چەکداریی هەتەشە بەڕێوەی دەبەن".