وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، یەكەم حاجی كورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا كە ژنێكی خەڵكی ئیدارەی زاخۆ بوە.
ئاوێنە: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، حاجییەكی كورد دوای تەواوبونی ئەركی حەج لە مەككە كۆچی دوایی كرد.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو حاجییەی كۆچی دوایی كردوە ناوی "مریەم عەبدولعەزیز یوسف" و لەدایكبوی ساڵی 1955 و خەڵكی ئیدارەی زاخۆ بوە.