وەزارەتی بازرگانی عێراق: وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی باشور کۆتایی هات
  2025-06-08       289       

وەزارەتی بازرگانی عێراق كۆتایی بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سەرتاسەری پارێزگاكانی باشوری وڵات هات و دەشڵێت، لە هەندێك ناوچە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیاتر بوە لە ئاستی چاوەڕوانییەكان.

ئاوێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، وەرزی بە بازاڕكردنی بەروبومی گەنمی ناوخۆی لە پارێزگاكانی باشوری وڵات راگەیاند.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم وەرزەی وەرگرتنی گەنم سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە ئەوەش لەسایەی هەماهەنگی بەرز و هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان.

ئەوەشی خستۆتەڕو، وەزارەتەكەیان كۆتایی بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران لە سەرتاسەری پارێزگاكانی باشوری وڵات هێنا.

وتوشیەتی، ئەو بڕە گەنمەی وەرگیراوە لە هەندێك ناوچە زیاتر بوە لە ئاستی چاوەڕوانییەكان، ئەوەش رەنگدانەوەی هۆشیاری جوتیاران و پەرۆسیانە بۆ پابەندبون بە رێنماییە كشتوكاڵییەكان و كوالێتی بەروبوم.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە وەزارەتەكەیان پێشتر سایلۆ و كۆگاكانی ئامادەكردون بۆ وەرگرتنی بڕێكی زۆری گەنم لەگەڵ جێبەجێكردنی ستانداردەكانی كوالێتی پاڵپشتیكراو بۆ گەرەنتیكردنی كۆگاركردنی بەروبومی گەنم بەشێوەیەكی سەلامەت.

جەختیشی كردۆتەوە كە تەواوی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاكانی باشور بەبێ هیچ كۆسپێك وەرگیراوە.

ئەوەشی وتوە، عێراق بە هەنگاوی جێگیرەو بەرەو بەدیهێنانی خۆبژێوی دەچێت لە پەیوەست بە بەروبومی گەنمەوەو پێشبینی دەكرێت بڕی گەنمی وەرگیراو لە جوتیاران بۆ ئەمساڵ بگاتە نزیكەی 5 ملیۆن تۆن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×