لەترسی دووبارەبونەوەی تەقینەوەی پەیجەرەکان ئێران تەلەفۆنی لە بەرپرسەکانی قەدەغەکرد
  2025-06-17       198       

بە بڕیاری ناوەندی فەرماندەیی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئێران، بەکارهێنانی هەر جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە و پاسەوانەکانیان قەدەغەکرا.
 
ئاوێنە: ناوەندی فەرماندەیی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئێران بڕیاری داوە کەڵکوەرگرتنی بەرپرسانی ئێران لە تەواوی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کە بۆ پەیوەندیکردن بەکاردەهێندرێن، قەدەغە بکات و ئەو بڕیارە پاسەوانەکانیشیان دەگرێتەوە و ئەوانیش نابێت هیچ ئامێرێک بەکاربێنن کە بۆ پەیوەندیکردن بەکاربهێندرێت.
 
ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات، یەحیەئیل لیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی مێریتی ئیسرائیلی رایگەیاند، "شەوانی پێنجشەممە و هەینی شتی حەپەسێنەر دەبینن".
 
بە وتەی باڵیۆزی ئیسرائیل، "سوپرایزەکە بە جۆرێک گەورە دەبێت، کە ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی پەیجەر و بێتەلەکان لەچاویدا هیچ نابێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×