بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "رۆیتەرز"، ئەمریکا لەدوو بنکەی دیکە هێزەکانی خۆی لە سوریا کشاندووەتەوە و پاراستنەکەی رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە. هەروەها ئەم کشانەوەیە هێزە کوردییەکانی لە رۆژئاوا نیگەران کردووە.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە رێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە دوو بنکەی سەربازی دیکە لە رۆژئاوای سوریا کشایەوە و هێزە کوردییەکانی نیگەران کرد.
بەپێی رۆیتەرز، ئەمریکا هێزەکانی لە بنکەکانی وەزیر و تەلبەیدەر لە حەسەکە کشاندووەتەوە.
سەرچاوەکانی ئەو ئاژانسە باسیان لەوەشکردووە، پاراستنی بنکەکان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کراوە.
هاوکات، ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سوریا لە 2000ـەوە بۆ 500 سەرباز کەمدەکاتەوە.