ترەمپ لێدوانێکی سەرنجڕاکێش دەداتو دەڵێت "ئاسمانی ئێرانمان بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کردووەو شوێنی خامنەیی دەزانین".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەو ململانێیەی کە بەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، لەپۆستێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەسۆشیال تروس دەنوسێت "ئێستا کۆنترۆڵی تەواو تەواومان بەسەر ئاسمانی ئێراندا هەیە، ئێران زۆر سیستەمی چاودێری ئاسمانی باشو ئامێری دیکەی بەرگریی هەبوو، بەڵام ئەمانە بەکەرەستەی دروستکراوی ئەمریکا بەراورد ناکرێن".
دەشنوسێت "ئێمە بەتەواوی دەزانین ئەو بەناو 'رێبەرە باڵا'یە لەکوێ خۆی حەشارداوە. ئەو ئامانجێکی ئاسانە، بەڵام جارێ سەلامەتە - ئێمە لەناوی نابەین، لانیکەم لەئێستادا نا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە نامانەوێت مووشەک ئاراستەی هاوڵاتیانی ئەمریکی یان سەربازانمان بکرێت. سەبرمان کۆتایی پێدێت. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە!"