به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكان كەش باراناوی دەبێت و له‌هه‌ندێك كاتیش‌دا، رێژه‌ی دابارین زیاد ده‌كات له هه‌ندێك شوێن هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا دابێت. ئەوە جگە لە دابەزینی پلەكانی گەرما و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، نمەباران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن بارانبارینی بە لێزمە دەبێت لە سنوری گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە و بەشێک لە سلێمانی.
دەشڵێت، "لە درەنگانی شەو و بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەدا تا ڕادەیەک باران بارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم. هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 – 4) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ".
لەبارەی كەشی سبەینێوە، كەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێ ناوچەدا، لە نێوەڕۆوە ڕیژەی دابارین زیاد دەکات. نمەباران و بارانی مام ناوەند کە هەندێجار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
دەشڵێت، "لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لەسنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بەراورد بە ناوچەکانی دیكە. پێشبینی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنوری گەرمیان. هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی