ئێران بە 'هەڵە' شه‌ش پێشمەرگە شەهید دەکات و بەڵێنی لێکۆڵینەوە بە هەرێم دەدات
  2026-03-25       553       

لەکاتژمێرەکانی بەرەبەیانی دوێنێدا، ئاسمانی دەڤەری سۆران بەگەرمەی شەش موشەکی بالیستیی ئێرانی داگیرسا، هێرشێک کە بارەگاکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی کردە ئامانج‌و بوە هۆی شەهیدبونی شه‌ش پێشمەرگەو برینداربونی 30ی دیکە، ئەو ڕوداوە نەک تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکو ناوەندە سیاسییەکانی ناوچەکەشی هەژاند.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دواى به‌شداریكردنى له‌مه‌راسیمى پرسه‌ى شه‌ش شه‌هیده‌كه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ قسه‌ى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كردو بەزمانێکی دیپلۆماسی بەڵام توند، هێرشەکەی بە"دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆسەر سەروەریی وڵات"و "کردەوەیەکی نادۆستانە" وەسفکرد کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، وه‌كو بارزانى وتى پەیامی هەرێم بۆ تاران ڕونبوو، "هەرێمی کوردستان فاکتەری ئارامییەو نابێتە بەشێک لەهیچ جەنگێک".

به‌وته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەپەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدا لایەنی ئێرانی جەختیان لەوەکردوەتەوە، هێرشەکە بەهەڵە ئەنجامدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەهۆی پشێویی لەفەرماندەیی سەربازیی وڵاتەکەی، داوای لێبوردنی لەوڵاتانی دراوسێ کردبوو سەبارەت بەهێرشە هاوشێوەکان، ئێران بەڵێنیداوە لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکات‌و هەرێمی کوردستان لەئەنجامەکان ئاگاداربکاتەوە.

ئەم هێرشە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانی خستەوە ناو جەرگەی ململانێ هەرێمییەکان، لەکاتێکدا تاران باس لە"هەڵە" دەکات، سەرکردایەتی کورد جەخت لەوەدەکاتەوە، نابێت خاکی هەرێم‌و خوێنی پێشمەرگە ببێتە قوربانیی جەنگی وڵاتانی دیکە، ئێستاش چاوەکان لەسەر بەڵێنەکەی ئێرانن بۆ لێکۆڵینەوە، لەکاتێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندوە، مافی وەڵامدانەوەی بۆ پاراستنی خاک‌و گەلی خۆی پارێزراوە.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×