مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ هۆكار هێرش كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پێشه‌رگه‌و شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هید بون. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه به‌فیڕۆ ناچێت.
ئاوێنه: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لەدوای به‌شداریكردنی له پرسەی شەش پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كه‌دا، وتی، ئه‌وانه شه‌هیدی غه‌درو خیا‌نه‌تن. به‌بێ هۆكار هێرش كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و پێشمه‌رگانه شه‌هید بون.
وتیشی، هیچ كاتێك خوێنی شه‌هیدانی ئێمه به‌فیڕۆ نه‌چوه و ئه‌مجاره‌ش خوێنیان به‌فیڕۆ ناچێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه نامانه‌وێت تێكه‌ڵی هیچ شه‌ڕێك ببین. ئێمه ده‌مانه‌وێت كوردستان پارێزراو بێت و به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگریی له كه‌رامه‌ت و ماف و خاكی وڵاتی خۆمان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، وڵاتانی جیهان هه‌مو نیگه‌رانن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته ئارا، پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕیوه.