كه‌شناسی: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
  2026-03-27       219       

كەشناسی هەرێم پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ببنه‌وه‌.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هه‌ینی، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت. بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ده‌بارێت.

وه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه‌، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 1 تا 3 پله‌ نزمتر ده‌بن له‌چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه،‌ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بەپچڕپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵات كه‌ پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر .

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سبه‌ی پلەکانی گەرما، نزیك ده‌بن له‌ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 10 پلەی سیلیزی

پیرمام: 9 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×