ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یجه سێبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه له ماڵی ئه‌ودا له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆبونه‌وه كراوه بۆ لێدان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. ده‌شڵێت، هەر بەئامانج گرتنێکم لەئەستۆی ئەو لایەنەیە کە ئەو راپۆرتانە دەنێرێتە بەردەست دەزگاکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رایگشتی رایگه‌یاند"ماوەیەکە پەیجە سێبەرەکانی دەسەڵات کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێبنەما لەدژمان، دوا پڕوپاگەندە ئەوەیە کە کۆبونەوە لەماڵی مندا کرابێت لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ لێدان لە هێزەکانی پێشمەرگە."
وتوشیه‌تی "وێڕای ئەوەی ماڵەکەی من لەشوێنێکی ئاشکراو لەناو یەکەیەکی نیشتەجێبونی ئاشکرادایەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەزانرێت و خەڵکی نیشتەجێی ئەو یەکانەش دەمناسن بەهۆی هاتوچۆکردنمەوە، بەڵام دەزانم و زانیاری پشتڕاستکراوەم پێگەشتوە کە ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە لەو پەیجەو ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاوی دەکەنەوە سەبارەت بە لێدوانم لەسەر شەڕی ئیسرائیل _ئەمریکا دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکە لەو راپۆرتانەی کە دەیدەنە دەزگا جاسوسی و موخابەراتییەکانی زایۆنی و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە بەئامانج بگیرێم."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "بۆیە بۆ رایگشتی رایدەگەیەنم هەر بەئامانج گرتنێکم لەلایەن هەر هێزێکی ناوخۆیی یان دەره‌کی لەئەستۆی ئەو لایەنەیە کە ئەو راپۆرتانە دەنێرێتە بەردەست دەزگاکانی ئیسرائیل و ئەمریکاو دڵنیاشتان دەکەم کە بێباکم و بێمنەتم لەئێوەو لە دەزگاو جاسوسەکانتان و پشتیوانەکانتان و بێمەنەت بن هەرچیتان پێدەکرێت بیکەن، چونکە من بۆ خۆم تەمەنێکم کردوە کە خۆی زۆر کەمی ماوەو لەکۆتاییەکه‌یدام و بەمردنی ئاسایی بێت یان بە رۆکێتی دوژمن بێت."
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وه‌بیریشی هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و یەکێکه له رزگاربوانی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی كه له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرایه سه‌ر بارەگای مەکتەبی عەسکەری کۆمەڵ.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
بۆ رایگشتی کوردستان
ماوەیەکە پەیجە سێبەرەکانی دەسەڵات کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێبنەما لەدژمان، دوا پڕوپاگەندە ئەوەیە کە کۆبونەوە لەماڵی مندا کرابێت لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ لێدان لە هێزەکانی پێشمەرگە .
وێڕای ئەوەی ماڵەکەی من لەشوێنێکی ئاشکراو لەناو یەکەیەکی نیشتەجێبونی ئاشکرادایەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەزانرێت و خەڵکی نیشتەجێی ئەو یەکانەش دەمناسن بەهۆی هاتوچۆکردنمەوە، بەڵام دەزانم و زانیاری پشتڕاستکراوەم پێگەشتوە کە ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە لەو پەیجەو ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاوی دەکەنەوە سەبارەت بە لێدوانم لەسەر شەڕی ئیسرائیل _ئەمریکا دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکە لەو راپۆرتانەی کە دەیدەنە دەزگا جاسوسی و موخابەراتییەکانی زایۆنی و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە بەئامانج بگیرێم.
بۆیە بۆ رایگشتی رایدەگەیەنم هەر بەئامانج گرتنێکم لەلایەن هەر هێزێکی ناوخۆیی یان دەره‌کی لەئەستۆی ئەو لایەنەیە کە ئەو راپۆرتانە دەنێرێتە بەردەست دەزگاکانی ئیسرائیل و ئەمریکاو دڵنیاشتان دەکەم کە بێباکم و بێمنەتم لەئێوەو لە دەزگاو جاسوسەکانتان و پشتیوانەکانتان و بێمەنەت بن هەرچیتان پێدەکرێت بیکەن، چونکە من بۆ خۆم تەمەنێکم کردوە کە خۆی زۆر کەمی ماوەو لەکۆتاییەکه‌یدام و بەمردنی ئاسایی بێت یان بە رۆکێتی دوژمن بێت ئەنجامەکەی ئەوەیە، گەر خوای باڵادەست رازی نەبێت، هێزنییە لەم سەرزەوییەدا بتوانێت زیانم پێبگەیەنێت. وەبیرتان بێنمەوە من یەکێکم لەو ڕزگاربوانەی موشەكبارانی بارەگای مەکتەبی عەسکەری کۆمەڵ ساڵی 2003.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید