پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، هەریەک لەکۆمەڵەو حزبی دیموکرات تۆمەتبار دەکات بەوەی کاریان کردووە بۆ ئەوەی پژاک لە“کۆنگرەی ئازادی ئێران” بەشدار نەبێت.
ئاوێنە: پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند "سەرەڕای هەبوونی گفتوگۆی ئەرێنی و بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ بەشداریکردنیان لە“کۆنگرەی ئازادی ئێران” کە وابڕیارە لە 28و 29ی ئەم مانگە لە لەندەن بەڕێوەبچێت، ناوی نوێنەرانی حزبەکەیان بە شێوەیەکی "نادیموکراتی و نادیار" لە لیستی بەشداربوواندا سڕاوەتەوە.
راشیگەیاند "هەریەک لەحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕۆڵیان لە سڕینەوەی ناوی پژاکدا هەبووە."
پأاک ئاماژە بەوە دەکات "ئەم جۆرە ڕەفتارانە، کە پڕن لە"مامەڵەی پشت پەردە"، متمانە لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا تێکدەدات و ڕێگەی گەیشتن بە دیموکراتی لە ئێراندا سەخت دەکات".
پژاک داوای ڕوونکردنەوە لەڕێکخەرانی کۆنگرەکە دەکات و دەپرسێت کە "ئایا ئەم بڕیارە لەژێر فشار یان فەرمانی لایەنێکی دەرەکی و دەوڵەتی دیاریکراودا بووە یاخود نا؟".