سوپای پاسداران؛ ئەمریکا تاوانبار دەکات بە هێرشکردنەسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی
  2026-03-28       510       

سوپای پاسدارانی ئێران هێرشە درۆنیەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە دهۆک سەرکۆنە کرد و دەڵێت "ئەو هێرشە نموونەی کردەوەیەکی تیرۆریستییە لە لایەن دوژمنە دەستدرێژکارەکانەوەیە کە بەرپرسە باڵاکانی ئێرانی کوشتووە".

 

ئاوێنە: سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرن لە میانی راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، "هێرشی درۆنی بۆسەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، نموونەی کردەوەیەکی تیرۆریستییە لە لایەن دوژمنە دەستدرێژکارەکانەوە".

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەیاندا ئەمریکا تاوانبار دەکەن بەو هێرشە و دەڵێت "پێشینەکەیمان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تیرۆرکردنی نامەردانەی بەرپرسانی باڵای ئێرانی و خەڵکی ستەملێکراوی ئێران لەلایەن سوپا تیرۆریستەکانی ئەمریکا و سەهیۆنیستەوە بینیوە".

زیاتری ئاشکراکرد "ئەم کردەوە تیرۆریستییانە گوزارشت لە هەوڵی گڵاوی دوژمنە شەڕخوازەکان دەکەن بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکارییە ناوچەییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ".

راشیگەیاندووە "سوپای پاسداران ئەم دەستدرێژییە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکات و ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ پشتگیریکردن و بەرگریکردن لە ئاسایشی دراوسێکان لە ڕێگەی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان و دروستکردنی قەڵغانێکی بەرگریی بەکۆمەڵ لە ناوچەکەدا لە لایەن وڵاتان و ئەکتەرە ناوچەییەکانەوە، لەبەرامبەر شەڕانگێزییەکانی سوپای ئەمریکا و ڕژێمی سەهیۆنیستیدا".

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×