ئەدهەم بارزانی: بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێم پێشهاتێکی مەترسیدارە
  2026-03-28       364       

ئەدهەم بارزانی بە ئامانج گرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێشهاتێکی مەترسیدار دادەنێت و دەڵێت "دوورە لەهەر بیرکردنەوەیەکی ئاقڵمەندانە".

ئاوێنە: دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی: 


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئەمڕۆ لە پەرەسەندنێکی نوێی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە نزیک دەبێت لە مانگێک، ماڵی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورستان لە پارێزگای دهۆک بەئامانج گیراوە، کە جێگای سەرسوڕمانەو ئیدانەی ئەو کارە دەکەم". 
بەئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کورستان لە پارێزگای دهۆک لەکاتێکدا کە ناوچەکەو ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک کەسایەتیەک توانیویەتی ڕۆڵ بگێرێت لە نێوان زۆربەی لایەنە جیاوازە سیاسیەکانی ناوخۆی عێراق و زۆر جار سنورە بەرتەسکەکانی حیزبایەتی تێپەڕاندووە”.
پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق بەدواداچون بۆ چارەسەرکردنی هێرشەکانی لەم جۆرە بکات و جارێکی تر داواکارین لە حکومەتی ناوەند سەروەری وڵاتەکەی لە ئاسمان و زەوی و ئاوی بپارێزێت لە هەرجۆرە هێرشێک".
ئەدهەم بارزانی 
٢٨-٣-٢٠٢٦

 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×