شەپۆلێکی نوێی هێرشی درۆنی بۆ سەر کوردستان، هێرش کرایە سەر بارەگای بارزانی
  2026-03-29       1038       

ئەمشەو شەپۆلێکی نوێی هێرشی درۆنی کرایە سەر هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بۆ سەر شارەکانی هەولێرو دهۆک، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر نزیک بارەگای بارزانی لەمەسیف، مەسعود بارزانی دەلێت "لە سەرەتای ئەم شەڕەوە 5 جار هێرش کراوەتە سەر بارەگای ئێمە".


ئاوێنە: مەسعود بارزانی لەپەیامێکدا رایگەیاند "لەوکاتەوەی شەڕ دەستی پێکردووە، "پێنج جار هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای ئێمە، بەڵام بێدەنگەمان لێ كردووە بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و تووڕەیی لەناو جەماوەر دروست نەبێت. دوێنێش لە شاری دهۆك بە درۆن پەلاماری ماڵی سەرۆكی هەرێمیان داوە. بابەتەكە ماڵ یان بارەگای كەس نیە، هەموو شوێنێكی كوردستان و هەموو ماڵی كوردستانیان لای ئێمە بەهای هەیە".

راشیگەیاند "ئەو جۆرە هێرشانە شەڕفرۆشتنێكی ئاشكران و زوڵمێكی گەورە و زێدەڕۆیی و ناهەقیەكی گەورەن بەرانبەر هەرێمی كوردستان و دەبێ چارەسەرێكی جددی و یەكلاكەوەرییان بۆ دابنرێت. لە ڕاستیدا ئەمە بە ئیدانەكردن و تەلەفۆن و بروسكە و لیژنە چارەسەر نابن. دەستەڵاتدارانی عێراقی دەبێ خۆیان یەكلایی بكەنەوە یان ئەوەتا ڕایبگەیێنن كە لە توانایاندا نیە ڕێگری لەو گرووپە لەیاسابەدەرانە بكەن، یانیش دەبێ بە جددی بێنە سەر هێڵ و پارێزگاری لە دەوڵەت بكەن و ئیجرائاتی جددی بكەن كە چیتر ڕێگە نەدرێت پەلامار و هێرشی ناڕەوا بكرێتە سەر هەرێمی كوردستان".

لێردەدا دووپاتی دەكەینەوە، گەلی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بەرگری لە پەیامی ئاشتیانە و دۆزی ڕەوای خۆی دەكات و هیچ هەڕەشە و پەلامار و دوژمنێك نەیتوانیوە و ناتوانێ ئەو ئیرادەیە بشكێنێت.

شەوی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لەدهۆک، ئەمەش "هەڵکشانی دۆخێکی مەترسیدارە بۆ هەموو عێراق"و داوای لە حکومەتی عێراق کرد "بە جددی چارەسەری" پرسی گروپە چەکدارە نایاساییەکان بکات.

دوابەدوای ئەو هێرشە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ئەو کارەی ئیدانە کرد و بە ئۆپەراسیۆنی “ئاڵای درۆ” ناوی بردو هیوای باشی بۆ بارزانی خواست. هاوکات سوپای ئێران لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو هێرسەیان کرد.

ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساو هاکان فیدان‌ی وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییان بەنێچیرڤان بارزانییەوە کردو هیوای سەلامەتیان بۆ خواست.

 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×