مالیکی: ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر سەرکردەکانی هەرێم، ئاسایش و یەکێتی عێراق لاواز دەکەن
  2026-03-29       128       

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگه‌یاند، بە توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشانە ده‌كه‌م کە ماڵی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج، ئەم کردەوە تاوانکاریانە "قبوڵكراو نیه‌".

ئاوێنە: نوری مالیکی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "هێرشەکان لە هەرێمی کوردستان کە ماڵی سەرکردەکانی هەرێم، مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەکەنە ئامانج، قبوڵ ناکرێت و سه‌ركۆنه‌ دەکرێت بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ ئەنجامی دەدات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەو کردەوانە تەنها تاکی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە گشتی تێکدەدەن و بەشدارن لە لاوازکردنی یەکێتی نیشتمانی".

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "بە شێوەیەکی تەواو ڕون و بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونانە دەکات کە لەلایەن میلیشیا تیرۆریستییەکانی بریکاری ئێران لە عێراق ئەنجامدراوە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئەم کردەوانەی ئێران و بریکارەکانی پەلامارێکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر سەروەری و سەقامگیری و یەکگرتویی عێراق".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "بە شێوەیەکی تەواو ئاشکرا و ڕاستەوخۆ ئەو کردەوە تیرۆریستییە هەڕەمەکی و ترسنۆکانانە ڕەتدەکەینەوە کە ئێران و بریکارە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرتاسەری عێراقدا بەرپایان کردوە".

دوێنێ شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك سێ هێرش له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ کرایە سەر شاری دهۆک، یەکێک لە هێرشەکان کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، روداوه‌كه‌ش له‌ ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا سه‌ركۆنه‌ كرا.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×