مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سیاسی سوننه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و داواكارییه‌ی ئێستا بۆ به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌ه‌ی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار هه‌یه، پێویستی به راوێژی زیاتره و ده‌شڵێت، هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێته مایه‌ی لێكترازانی قوڵتری عێراق.
ئاوێنه: مه‌سعود بارزانی، له نامه‌كه‌یدا وتویه‌تی، جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی گفتوگۆ دوقۆڵی و بەکۆمەڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و کارکردن بۆ سڕکردنی خاڵە جێناکۆکەکان بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان بەپێی بنەماکانی شەراکەت، هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێمان وایە داواکاری ئێستا بۆ بەڕێوەچونی کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دواتر دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران، پێویستی بە ڕاوێژی زیاتر هەیە بۆ ڕەچاوکردنی شایستەی هەمو پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەپێی قەبارەی هەڵبژاردنیان.
بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتاوە جەختی لە گرنگی تێگەیشتنی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی کردوەتەوە بۆ هەڵوێستمان سەبارەت بەوەی کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ڕێگەی میكانیزێكی كوردستانی حزبه‌كانه‌وه یان فراکسیۆنە كوردستانییه‌كانی ناو پەرلەمان بێت، بۆ بەدیهێنانی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ پێکهاتەی کورد. هەم چوارچێوە و هەم ئەنجومەنیش تا ڕادەیەکی زۆر ئەم میکانیزمەیان بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانی خۆیان گرتوەتەبەر و پێویستە هەمان میکانیزم بۆ بژارده‌ی کوردیش جێبەجێ بکرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە کاتێکدا کە ئێمە پێ‌زانین و تێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆچی تا ئێستا ئەم بژاردانە لەلایەن هێزەکانی چوارچێوەو هێزە کوردستانییەکانەوە یەکلایی نەکراونەتەوە، بەڵام هەوڵدان بۆ پاڵنانی كاره‌كان یان سه‌پاندنی بڕیار، دەبێتە هۆی ئەنجامی پێچەوانەو لێکترازانی قوڵتر کە وڵات لەم قۆناغە ورد و هەستیارەدا پێویستی پێی نییە.
له كۆتاییشدا مه‌سعود بارزانی وتویه‌تی، پشودرێژی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی نیشتمانیی باڵای وڵات، پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کارا و هه‌میشه‌یی کە ئاسایش و سەلامەتی وڵات بپارێزێت.