ئه‌ردۆغان بۆ نێچیرڤان بارزانی: بایه‌خێكی زۆر به‌ سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین
  2026-03-30       147       

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی له‌ دهۆك كردو رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت.

ئاوێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانه‌ دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بون، هه‌روه‌ها به‌توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ئه‌ردۆغان دوپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له‌ ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچەکە دەکات.

لای خۆیشییەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییه‌كه‌ی ئەردۆغان و هەڵوێستى "دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد" و دوپاتی کردەوە کە "هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان."

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی له‌ ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ بو؛ تيايدا هه‌ردولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌وڵه‌ ديپلۆماسييه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×