دوای هەشت مانگ بازگەی (باوە محمود) دەکرێتەوە
  2026-03-31       225       
مەرزی پەروێزخان لە گەرمیان

هەشت مانگ پێش ئێستا عێراق بازگەی باوە مەحمودی بە رووی کاڵای هاوردەی هەرێمی کوردستان داخست، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان بە ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوەند، رۆژی یەکشەممە بازگەکە بەفەرمی دەکرێتەوە.

 

ئاوێنە: سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیشە لەبارەی کردنەوەی بازگەی (باوە مەحمود) بە ئاوێنەی وت "هەشت مانگ بازگەی باوە مەحمود بەرووی کاڵای هاوردە بۆ هەرێمی کوردستان داخراوە، بەڵام دواتر بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و دیوانی گشتی عێراق لەگەڵ پاریزگاری دیالە، سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە بازگەکە بەفەرمی دەکرێتەوە".

وتیشی "هەربە کردنەوەی بازگەکە کاڵای له بازگەى باوه محمود داخلى عێراق دەبێت، کە بەهۆیەوە نزیکەی چوار بۆ پێنج هەزار هاوڵاتیش لەکردنەوەی ئەو دەروازەیە سودمەند دەبن بۆ هەلی کار".

جگە لەوەش، بەپێی ئەو بەڵگانەی لە وەزارەتی دارایی و دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراقەوە دەرچوون، بڕیاری فەرمی ژمارە 1ی ساڵی 2026 دراوە بۆ بونیاتنانی نوسینگەی گومرگی لە بازگەی باوە مەحمود، کە دەکەوێتە نێوان خانەقین و گەرمیانەوە.

جێی ئاماژەشە، بۆ هاوردەی کاڵا لەعێراقەوە دوو بازگەی دیکە هەیە لەنێوان بەغدا و هەرێم؛ ئەوانیش (بازگەی چیمەن) لە کەرکوک و (بازگەی سەدە) لەنێوان موسڵ و هەولێر.
 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×